توركيا

ئاژانسی ئانادۆڵو بەردەوامە لە ڕاھێنانەکانی بۆ گواستنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەدروسترین و متمانەپێکراوترین شێوە

- سەردار کاراگۆز: "هەروەک چۆن لە ٢٠٢٣دا لە چوارچێوەی خزمەتگوزاری ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردن پرۆسەیەکی زۆر سەرکەوتوومان بەڕێکرد، گومانتان نەبێت ئێوارەی ٣١ی ئاداریش ئێوارەیەک دەبێت کە جێی شانازیمان دەبێت".

Mümin Altaş  | 28.03.2024 - نوێکردنەوە : 28.03.2024
ئاژانسی ئانادۆڵو بەردەوامە لە ڕاھێنانەکانی بۆ گواستنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەدروسترین و متمانەپێکراوترین شێوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئاژانسی ئانادۆڵو بەردەوامە لەسەر ڕاھێنانەکانی بۆ تۆمارکردنی داتا بەمەبەستی گواستنەوەی داتاکانی پەیوەست بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکانی حکوومەتی خۆجێی بۆ ئابوونەکانی کە لە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤دا بەڕێوەدەچن.

ڕۆژی هەڵبژاردن کارمەندانی ئاژانسی ئانادۆڵو و پەیامنێرانی سەربەستی ئاژانسەکە و کارمەندانی کۆمپانیای توێژینەوە کە لە گۆڕەپانەکەدا کار دەکەن، وێنەی تۆمارە واژووکراوەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو سندوقانە دەگرن کە لە دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان و تەواوبوونی ژماردنی دەنگەکان دەستدەکەون، پاشان ئەنجامەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە دەخرێتە سیستمەکەوە.

وێنەی داتای ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان، بە تەکنەلۆجیای ناسینەوەی پیتەکان بە تیشک (OCR) دەستبەجێ بە دیجیتاڵی دەکرێن بەمەبەستی گواستنەوە بۆ ئابوونەکان.

سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا هەماهەنگیی ڕاھێنانەکەی کرد کە بە بەشداری هەموو کارمەندانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئەنجامدرا بۆ ئەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن سیستمی OCR بەبێ کەموکوڕی کار بکات.

لەو ڕاھێنانەدا کە بەرپرسانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو بەشدار بوون، کاراگۆز چاودێری گەیشتنی تۆمارەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی سندوقەکانی کرد بۆ ناوەندی چاودێری هەڵبژاردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، کە کارمەندان وێنەیان گرتوون و بە تەلنەلۆجیای OCR بە دیجیتاڵی کراون.

لە گوتارێکیدا کاراگۆز باسی لەوە کرد کە ئەو داتایانەی لە سندوقەکانی دەنگدانەوە بەدەستدێن، وەک خۆی دەگواسترێنەوە بۆ تەواوی ئابوونەکان.

کاراگۆز باسی لەوە کرد کە ڕۆژی هەڵبژاردن لە ڕێگەی دوو هەزار و ٥٠٠ کەسەوە کار دەکەن و، گوتی: "ئەمە توانا و لێهاتووییەکی گەورەی کۆمپانیایەک و ڕێکخراوێکە".

هەروەها کاراگۆز باسی لەوە کرد کە ڕۆژی هەڵبژاردن کارمەندانی کۆمپانیای توێژینەوەش کار دەکەن و، ئەو سۆفتوێرەی لە سیستمی هەڵبژاردندا بەکاریدەهێنن لە جیهاندا وێنەی نییە.

سەردار کەراگۆز ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئامادەکارییەکانیان تاقیکردووەتەوە و گوتی: "پشتیوان بەخودا ئێوارەیەکی بێ کەموکوڕى بەڕێدەکەین. دامەزراوەیەکین نە پرۆسەی هەڵبژاردن دیاری دەکەین، نە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە فەڕمی دەدەین. ئەرکی ئێمە ئەوەیە دیمەنی ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان بخەینە سیستمی سۆفتوێری خۆمانەوە و لەوێوە بیگەیەنین بە ئابوونەکانمان".

ڕاشیگەیاند: "هەروەک چۆن لە ٢٠٢٣دا لە چوارچێوەی خزمەتگوزاری ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردن پرۆسەیەکی زۆر سەرکەوتوومان بەڕێکرد، گومانتان نەبێت ئێوارەی ٣١ی ئاداریش ئێوارەیەک دەبێت کە جێی شانازیمان دەبێت و دەتوانین بڵێین ئێمە زۆر باش ئەم کارەمان کرد".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın