هەولێر.. وێستگەیەکی پاککردنەوەی ئاو دامەزرا
بە ئامادەبوونی وەزیری ژینگە وێستگەیەکی پاککردنەوەی ئاو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر دامەزرا.
هەولێر - فەخرەدین ئیبراهیم
وێستگەیەکی پاککرنەوەی ئاو لە هەولێر دادەمەزرێت.
لە گەڕەکی ئاڵتون ستی کە پڕۆژەیەکی کەرتی نیشتەجێبوونە، وێستگەیەکی خاوێنکردنەوەی ئاو دامەزراوە کە دەتوانێ بەشێک لە پێداویستی ئاودانی سەوزاییەکانی ئەو پڕۆژەیە و تەنانەت شارۆچكەی بنەسڵاوەش دابین بکات.
لە رێوڕەسمەکەدا وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە عەبدولرەحمان عەبدولرەحیم ئامادەبوو و بە چاوەدێری ئەو فلتەرەکانی خاوێنکردنەوەی ئاو خرانە گەڕ.
عەبدولرەحمان عەبدولرەحیم لەو بارەیەوە وێرای دەستخۆشی کردن لەو بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی ئاڵتۆن ستی گوتی: "بە بەرهەمهێنانی ئەو ئاوە پاکە، ژینگەی ناوچەکە دەبووژێتەوە و یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی کەڵک لەو ئاوە وەربگرین بۆ ئاودانی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە".
بەپێی زانیارییەکان ئەو وێستگەیە رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 500 مەتری دووجا ئاوی هەیە و کۆی تێچووی پڕۆژەکەش گەیشتووەتە 250 هەزار دۆلاری ئەمریکی. ئەو پڕۆژەیە لەسەر ئەرکی بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی ئاڵتون ستی بۆ نێشتەجێبوون درووست کراوە.
پڕۆژهی شاری ئاڵتون له ساڵی 2012 لەسەر ڕووبهری گشتی 130 دۆنم (340000 مهتر دووجا) درووست کراوە كه پێكهاتووه له 786 خانوو و زیاتر له 20 یهكهی خزمهتگوزاری بۆ دانیشتوانی.