هه‌ولێر - شوان سدیق
له میانه‌ی به‌ڕیوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسان و مامۆستای ئایینی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكی ناڕه‌زاییان بۆ پێنج لایه‌نه‌كه هێنابوو کە داوایان دەكرد لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بگه‌نە سازان.
جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی ئاشتیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خدر كه‌ریم بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ده‌مانه‌وێت لایه‌نه‌كان بگه‌ن به رێكه‌وتن و سازان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ نابێت، چیتر درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان بده‌ن و هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان ئه‌وه قبووڵ ناكات".
ناوبراو هەروەها گوتیشی: "داوا ده‌كه‌ین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره دواترین كۆبوونه‌وه بێ و لایه‌نه‌كان بسازێن و ده‌ستی ده‌ستی به خه‌ڵكی كوردستان نه‌كه‌ن".
ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه یادداشتێكیان له رێی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فوئاد حوسێن ئاراسته‌ی پێنج حزبه‌كه كرد.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: "په‌یامی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌یه‌نمە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر هه‌شته‌م كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.