هه‌ولێر - شوان سدیق
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر هه‌شته‌م كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردشتان و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌كه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فوئاد حوسێن له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: "به‌ناوی پێنج لایه‌نه‌كه سه‌ره‌تا سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان داوایان كرد بگه‌ینه سازان".
سه‌باره‌ت به نێوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه فوئاد حوسێن رایگه‌یاند "لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه سازانی كۆتایی هیوادارین له كۆوبونه‌وه‌ی داهاتوو بگه‌نه ئه‌نجامی كۆتایی".
ناوبراو گوتیشی: "چوار لایه‌نه‌كه گۆڕان، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو پێشنیاریان دایه پارتی كه سه‌رۆك راستەوخۆ لەلایەن خه‌ڵكەوە دیاری بكرێ یان لەلایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دیاری بكرێت، سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكیش گفتوگۆ بكرێت".
باسی له‌وه‌شكرد له‌لای خۆیه‌وه شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشنیاری چوار لایه‌نه‌كانیان وه‌رگرت و گوتیان له كۆبوونه‌وه‌ی حزب قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و وه‌ڵامی چوار لایه‌نه‌مه ده‌ده‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له 6ی 10 ئه‌نجام ده‌درێت له شاری سلێمانی هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره ئه‌نجامی هه‌بێت، ئیستا قۆناغه‌كه پێشكه‌وتووه و هیوادارین لایه‌نه بگه‌نه ئه‌نجام له‌م كۆبوونه‌وه‌یه نزیكبوونه‌وه‌ی زۆر بەدی کرا".
له كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بڕیار درا له رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو، له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی پێنج حزبه‌كه ئه‌نجام بدرێت. فوئاد حوسێن گوتی "ئه‌و كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه له راگه‌یانه‌كاندا هێرشی توند ده‌كرێته سه‌ر لایه‌نەکان ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سازانه".
سه‌باره‌ت به هاتنی شاندی ئه‌مریكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گوتی: "شاندی ئه‌مەریكی له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم كۆوبونه‌ته‌وه زیاتر په‌یوه‌ندی به پرسی شه‌ڕ و تیرۆریستانی داعشه‌وه هه‌بووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باس له پرسی داعش كراوه له كوردستانی باشور و له رۆژئاوای كوردستانیش".