ئیسپانیا پێشوازی لە ئوسامە کرد
ئەو پەنابەرەی کە لە هەنگاریا لە کاتی هەڵاتن لەدەستی پۆلیس لەلایەن کامێراوانێکی ئافرەتەوە بەردرایەوە بەناوی ئوسامە عەبدوڵ موحسین، خۆی و دوو منداڵەکەی کە تەمەنیان ٧ و ١٨ ساڵانن لە مونیخەوە چوونە شاری مەدریدی ئیسپانیا.
مەدرید
ئەو پەنابەرە کە ناوی ئوسامە عەبدوڵ موحسینە بەر لە روودانی جەنگ لە سووریا راهێنەری تیپی ئەلفەتووە بووە، دوای شەری نێوخۆی سووریاش بەمەبەستی دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ لە رێگای تورکیاوە رووی لە وڵاتانی ئەورووپا کرد و دواجار لە بڕیاریدا لە ئیسپانیا نیشتەجێ بێت.
سەرۆکی شارەوانی خیتافی راگەیاند: "بەمەبەستی دووبارە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسایی بۆ ئوسامە عەبدول موحسین تەواوی هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ، لەگەڵ یانەی خیتافی قسەمان کردووە ئوسامە ئەزموونی راهێنەرایەتی هەیە، دەتوانێ لە دەستەی راهێنەرایەتی شاری خیتافی کار بکات، هەروەها کوڕەکانیشی دەتوانن لە یانەی خیتافی یاری بکەن ئەگەر توانایان هەبێت دەتوانن لە تەواوی یانەکانی ئیسپانیا یاری بکەن. دوای دیتنی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە کامێراوانێکی ئافرەت ناوبراو بەردەداتەوە زۆر دڵگران بووین بەڵام خیتافی یارمەتی ئوسامە و خانەوادەکەی دەدات".