براوەی کلاسیکۆ بەرشەلۆنەیە
لە ھەفتەی بیست و نۆیهمی خولی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە یانەی ریال مەدریدی بردەوە،
مەدرید
لە ھەفتەی ٢٩یەمی خولی لالیگای ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە بە ٤-٣ گۆڵ لە یانەی ریال مەدریدی بردەوە و جیاوازی خاڵی لەگەل یانەی مەدرید دابەزاند بۆ یەک خاڵ. بەرشەلۆنە بۆ بەدەستھێنانی جامەکە دووبارە کەوتە ململانێ لەگەڵ یانەکان.
لە خولەکی ٦٣ ی یارییەکەدا سێرجیۆ رامۆس یاریزانی یانەی ریال مەدرید بە کارتی سۆر دەرکرایە دەرەوەی یاریگا و یانەریاڵ مەدرید بە ١٠ یاریزان یارییەکەی تەواو کرد. دەرکرانی رامۆس کاریگەری خستە سەر یارییەکە.
یانهی بەرشەلۆنە لە خولەکی ٧ ی یارییەکە بهرێگای یاریزان ئینێستا گۆڵی یەکەمی خۆی تۆماركرد، یانەی ریال مەدرید لە خولەکەکانی ٢٠ و ٢٤ لە لایەن بەنزێما گۆڵەکانی تۆمارکرد و بە ٢-١ گۆڵ پێشکەوت. لە خولەکی ٤٢ دا مێسی توانی گۆلێک بۆ بهرشهلۆنه تۆمار بکات و ئەنجامی گێمی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆلی یەکسان تەواو بوو.
