ئه‌ردۆغان: "١٥ هه‌زار مامۆستای دیكه داده‌مه‌زرێنین"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی كوالیتی به‌رزتر بۆ منداڵه‌كانمان، ١٥ هه‌زار مامۆستای دیكه داده‌مه‌زرێنین".

Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد، ١٥ هه‌زار مامۆستای دیكه داده‌مه‌زرێنن.
له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه: "ده‌مه‌وێت مژده‌یه‌كی زۆر گرنگ بده‌م به مامۆستایان و جیهانی په‌روه‌رده‌مان. به‌رده‌وامین له وه‌به‌رهێنان له ئاینده‌ی توركیادا. له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی كوالیتی به‌رزتر بۆ منداڵه‌كانمان، ١٥ هه‌زار مامۆستای دیكه داده‌مه‌زرێنین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن