گوتەبێژی کۆشکی سپی: "ترەمپ چاوەڕێی یەکلاییبوونەوەی سکاڵاکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنەکان دەکات"
گوتەبێژی کۆشکی سپی، کایلیگ ماکئینانی رایگەیاند، دەنگۆکانی ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا شایەنی ئەوەیە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و ئاشکراشی کرد کە دۆناڵد ترەمپ چاوەڕێی کۆتاییھاتنی ماوەی یاسایی دەکات.

Washington DC
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، کایلیگ ماکئینانی رایگەیاند، دەنگۆکانی ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا شایەتی ئەوەیە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و ئاشکراشی کرد کە دۆناڵد ترەمپ چاوەڕێی کۆتاییھاتنی ماوەی یاسایی دەکات.
کایلیگ ماکئینانی بۆ یەکەمین جار لە دوای راگەیاندنی نافەرمی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
ماکئینانی بەرگریی لەوە کرد کە ھەنگاوەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی پەتای کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە و گوتیشی: "دەستپێکی کۆتاییھاتنی پەتاکە، لەژێر سەرکردایەتی ترەمپ دەستیپێکرد".
کایلیگ ماکئینانی ئاماژەی بەوەشدا کە کۆمپانیاکانی Pfizer و Moderna توانیویانە پێکوتەی دژی کۆرۆنا بەرھەمبھێنن و ئەم کارەش لە کاتێکی پێوانەیدا ئەنجام بدەن.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، کایلیگ ماکئینانی لەبارەی دەنگۆکانی ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا رایگەیاند کە لە بەشێکی زۆری ناوچەکان هەنگاوی یاساییان دەستپێکردووە و گوتیشی: "سەرۆک ترەمپ زۆر بە روونی گوتەیەتی کە ئەو تەنھا دەیەوێت ئەو دەنگانە ھەژمار بکرێن کە بە رێگەی یاسایی بەکارھێنراون".
کایلیگ ماکئینانی گوتیشی: "لەبارەی ھەڵبژاردنەکانەوە تۆمەتی راستی ھەن کە پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت. لە مێژووی ئەمریکادا بە ھیچ شێوەیەک بەم جۆرەی فراوانەی ئێستا ھەوڵی ئەنجامدانی گەندەڵی لە دەنگەکاندا نەبووە".
گوتەبێژی کۆشکی سپی، کایلیگ ماکئینانی راشیگەیاند، دەنگۆکانی ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا شایەنی ئەوەیە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و ئاشکراشی کرد کە دۆناڵد ترەمپ چاوەڕێی کۆتاییھاتنی ماوەی یاسایی دەکات.