کۆبوونەوەی چوار قۆڵی تورکیا- ئەمریکا-سعوودیە-سووریا ئەنجام درا
سەرکۆمار ئەردۆغان بە ئۆنڵاین بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کرد کە سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ لە ڕیاز لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع ئەنجامی دا.

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئۆنڵاین بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کرد کە سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ لە ڕیاز لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع ئەنجامی دا.
بەپێی زانیاریيەكان، سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە کە تورکیا خوازیارە و کار بۆ ئەوە دەکات سووریا ببێتە ولاتێک لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا کار بکات، مەترسیی بۆ سەر ولاتانی دراوسێ دروست نەکات، سەقامگیر بێت و خۆشگوزەرانی فەراهەم بکات.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد تورکیا بەردەوام دەبێت لە پێشکەش کردنی پشتیوانی بە حکووومەتی دیمەشق لە بەرەنگاربنوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لەوانەیش داعش و، ئامادەی پێشکەش کردنی پشتیوانییە بۆ بەڕەوەبردن و دابینکردنی ئاسایشی ئەو ناوەندانەی دەستبەسەرکردن کە تیرۆریستانی داعشی تێدا دەستبەسەر کراون.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا گرنگی مێژوویی هەیە، ئەوەیشی خستەڕوو کە باوەڕی وایە ئەم بڕیارە دەبێتە نموونە بۆ وڵاتانی دیکە کە سزاکە جێبەجێ دەکەن، لە سایەی ئەوەشدا لە سووریا دەرفەتی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دێتە ئاوارە.
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دۆخی مرۆیی لە غەززە خراپ بووە و، باسی لەوە کرد تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیی لە غەززە و، کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە کارەساتی مرۆیی لە غەززە بهێندرێت.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەستبەجێ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاگربەست و ئاشتیی لەسەر ئاستی سەرکردەکان و تەکنیکی لە بارەی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا سوودبەخش دەبێت و، تورکیا ئەوەی لەدەستی بێت لە پێناو ئاشتییدا ئەنجامی دەدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن