جيهان

ژیانی سەختی ئاوارەکانی ئیدلب لە وەرزی زستاندا

بارینی بارانی بەلێزمە لە پارێزگای ئیدلب باکووری خۆرئاوای سووریا، کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر ژیانی هەزاران کەس کە لەناو خیوەت لە کەمپی ئاوارەکاندا دەژین.

Mehmet Burak Karacaoğlu, Ahmet Karaahmet  | 20.01.2022 - نوێکردنەوە : 23.01.2022
ژیانی سەختی ئاوارەکانی ئیدلب لە وەرزی زستاندا

İdlib

ئیدلب - AA

بارینی بارانی بەلێزمە لە پارێزگای ئیدلب باکووری خۆرئاوای سووریا، کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر ژیانی هەزاران کەس کە لەناو خیوەت لە کەمپی ئاوارەکاندا دەژین.

ژمارەیەکی زۆر لە خیوەتی کامپەکانی سەر سنووری تورکیا کە ئاوارە سووریەکان تیایدا دەژین لە پاش بارانی بەخوڕ ژێر ئاو کەوتوون.

هەزاران خێزان کە زۆربەیان ژن و منداڵن و بەهۆی ئەوەی ئاو چووەتە خیوەتەکانیانەوە زۆربەی کەلوپەلەکانیان لەناوچوون و بەکەڵکی بەکارهێنان نایەن، بەشێکیان شەویان لەژێر باران بەسەر برد و بەشێکیشیان روویان لە خیوەتی خزم و کەسوکاریان کرد.

بەڕێوەبەری تیمی هەماهەنگکارانی وەڵامدانەوەی مەدەنیی لە باکووری سووریا، محەمەد حەلاج کە کار لەسەر داتا دەکات لەو وڵاتە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە بارانی بەخوڕ کاریگەری لەسەر هەزاران هاووڵاتی مەدەنی دروست کردووە کە لە ٧٩ کەمپدا دەژین.

محەمەد حەلاج باسی لەوە کرد کە لە هەندێک کەمپی باکووری وڵاتدا، بەفر باریوە و خیوەتەکان کەوتوونەتە ژێر بەفرەوە و هۆشداری ئەوەی دا کە رەنگە لە ناوچەکە سەهۆڵبەندان رووبدات.

عەلی سەعید کە سێ ساڵ بەرلە ئێستا بەهۆی هێرشەکانی رژێمی ئەسەدەوە ئاوارە بووە، باسی لەوە کرد کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە خیوەتەکەیان ژێر ئاو کەوتووە.

سەعید کە لە ئێستادا لە کەمپی شاشبۆ نیشتەجێیە گوتی: ''ئاو چووە ناو خیوەتی ١٧٥ خێزانەوە. لە کەمپەکەماندا هیچ جۆرە خزمەتگوزاریەک نییە. شەومان زۆر بە ناڕەحەتی بەڕێکرد. تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بە درێژایی شەوی رابردوو ئاوی دەردەدا''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın