وەزارەتی ناخۆی سووریا لێکۆڵینەوە لە ئهنجامدانى تاوانى کۆمەڵکوژیی لهلايهن یەپەگە/سەدەگە لە حەسەکە دەکات
ژمارەیەک چالاکوانی سووری ڕایگەیاندبووە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ئەو شکستەیەی کە بەرامبەر سوپای سووریا ڕووبەڕووی بووە، ژمارەیەک خێزانی عەرەبی لە حەسەکە گولـلەباران کردووە.
Syria
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزارەتی ناخۆی سووریا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی بۆ سەلماندنی ئەو ڕاپۆرتانە دەست پێ کردووە کە باس لە ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی لە پارێزگای حەسەکە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەو ولاتە دەکەن کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگەدا بوو".
ژمارەیەک چالاکوانی سووری ڕایگەیاندبووە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ئەو شکستەیەی کە بەرامبەر سوپای سووریا ڕووبەڕووی بووە، ژمارەیەک خێزانی عەرەبی لە حەسەکە گولـلەباران کردووە.
وەزارەتی ناخۆی سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "بە نیگەرانی و جیددییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانە دەکەین کە باس لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی پارێزگای حەسەکە دەکەن."
ڕاشیگەیاندووە کە لەئێستادا، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان بۆ سەلماندنی ئەو ڕاپۆرتانە دەست پێ کردووە کە باس لە ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی لە پارێزگای حەسەکە دەکەن کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە بوو.
