نەتەوە یەکگرتووەکان: "بە نیگەرانییەوە لەو لێدوانانە دەڕوانین کە ئاماژە بە ئەگەری هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەدەن"
New York
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان بارودۆخی ئێرانی بە ناجێگیر و زۆر جێگەی نیگەرانی ناوزەند کرد و، ئاماژەی بەوە کرد بە نیگەرانییەوە لەو لێدوانە گشتییانە دەڕوانین کە ئاماژە بە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەن.
یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفریقا، مارتا ئاما ئاکیا پۆبی، لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا کە بۆ تاوتوێ کردنی پێشهاتەکانی ئێران لە ژێر ناوی "بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" ڕێکخرا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
پۆبی بارودۆخی ئێرانی بە ناجێگیر و زۆر جێگەی نیگەرانی لە قەڵەمدا و، ڕایگەیاند: "لەم چوارچێوەیەدا بە نیگەرانییەوە لەو لێدوانە گشتییانە دەڕوانین کە ئاماژە بە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەن".
پۆبی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕەهەندی دەستێوەردانی دەرەکی، ناسەقامگیریی بۆ ئەو دۆخەی ئێران زیاد دەکات کە خۆی لە خۆیدا ئامادەیە بۆ تەقینەوە، دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕێگریی کردن لە خراپتربوونی زیاتری دۆخەکە.
هەروەها پۆبی باسی لەوە کرد کە بەپێی چاودێرانی مافی مرۆڤ، مەزەندە دەکرێت ژمارەی دەستبەسەرکراوانی پەیوەست بە خۆپیشاندانەکانی ئێران ١٨ هەزار کەسی تێپەڕاندبێت.
پۆبی داوای لە ئێران کرد جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدان لەو دۆسیانەی پەیوەستن بە خۆپیشاندانەکان ڕابگرێت و، گوتی: "پێویستە دەستبەجێ، بە شێوەیەکی سەربەخۆ و شەفاف لێکۆڵینەوە لە هەموو حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە بارەی خۆپیشاندەرانەوە بکرێت. ئەوانەی بەرپرسیارن لە هەر پێشێلکارییەک، دەبێت بەپێی نەریت و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
