نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشەکەی سەر هێزی پێشمەرگە: "ئێران دانی بەوەناوە کە هەڵەیەک ڕوویداوە"
نێچیرڤان بارزانی: "لەگەڵ ڕووداوەکە ئێمە پەیوەندیمان بە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ئەوان دان بەوەدا دەنێن کە ھەڵەیەک کراوە و بەڵێنی ئەوەیان داوە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بکەن و پەیامی سەرەخۆشیان ناردووە و ئێمە چاوەەڕێی وەڵامی ئێران دەکەین".
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەی ئەو شەش پێشمەرگەیەی کە لە ئەنجامی بۆردوومانێکی مووشەکی ئێران لە قەزای ھەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر گیانییان لەدەستدا، ڕایگەیاند کە ئێران دانی بەوەداناوە کە ھەڵەبووە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "لەگەڵ ڕووداوەکە ئێمە پەیوەندیمان بە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ئەوان دان بەوەدا دەنێن کە ھەڵەیەک کراوە و بەڵێنی ئەوەیان داوە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بکەن و پەیامی سەرەخۆشیان ناردووە و ئێمە چاوەەڕێی وەڵامی ئێران دەکەین".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەم ھێرشەمان کردووە، چونکە سیاسەتی ھەرێم ڕوونە کە ئێمە فاکتەری ئارامی و سەقامگیریین لە ناوچەکە، ھەمیشە دووپاتی ئەوەمان کردووەتەوە کە ئێمە سەرچاوەی ھەڕەشەنین بۆسەر دراوسێکانمان و ئێران بە تایبەتی، ھەر ئەو سیاسەتەشمان پەیڕەو کردووە لەسەرەتای ئەم جەنگەوە".
ھەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "ھیوادارین ئێران لێکۆڵینەوەی تەواو لەم بابەتە بکات و ھەرێمی کوردستانیش لە ئەنجامەکەی ئاگادار بکاتەوە".
بەرەبەیانی ٢٤ی ئادار ھێرشێک کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و دواتر وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە شەش مووشەکی بالیستی ئێرانی ھێرشکراوەتەسەر فیرقەی ٧ ی ھێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەھید و ٣٠ی دیکەش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
