لە نێوان حکوومەتی سووریا و یەپەگە/سەدەگە، ڕێککەوتنێک بە مەبەستی تێکەڵبوونی تەواو واژوو کرا
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە نێوان حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە، ڕێککەوتنێک بەمەبەستی تێکەڵبوونی تەواوی هێزەکان بە سوپای ئەو وڵاتە، واژوو کرا.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (SANA) سەرکۆماری ئەو وڵاتە ئەحمەد شەرع ئاگربەستی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە ڕاگەیاندووە و ڕێککەوتنێکی بەمەبەستی تێکەڵبوونی ڕێکخراوەکە بە هێزەکانی سوپا، واژوو کردووە.
بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، لە هەموو بەرەکانی جەنگدا، ئاگربەستێکی بەرفراوان لە نێوان هێزەکانی دەوڵەت و یەپەگە/سەدەگە دەستبەجێ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و هەموو ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەچنە بەری ڕۆژهەڵاتی فورات و تێکڕای دامودەزگاکانی دەوڵەت لە دێرازۆر و ڕەققە ڕادەستی دەوڵەت دەکرێت و بڕیاریش درا کە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت لە پارێزگای حەسەکە، تێکەڵ بە پێکهاتەی دامەزراوەیی دەوڵەتی سووریا دەبن.
بە پێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و یەپەگە/سەدەگە، هەموو سەرچاوەکانی وزە و دەروازە سنوورییەکان لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت'دا دەبن.
