لەسەر ئاستی عەرەبی پێشێلکردنی سەروەریی سووریا لەلایەن بنیامین ناتانیاھو سەرکۆنە کرا
ھەریەک لە سعوودیە، قەتەر، کوێت، ئوردن، جەزائیر و ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو داوایان کرد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستوەردان بکرێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل ناچار بکرێت، سەروەریی سووریا پێشێل نەکات و پابەند بکرێت بە جێبەجێکردنی بڕیار نێودەوڵەتییەکان.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
لەسەر ئاستی عەرەبی پێشێلکردنی سەروەریی سووریا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو سەرکۆنە کرا.
ھەریەک لە سعوودیە، قەتەر، کوێت، ئوردن، جەزائیر و ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو لە چەند ڕاگەیاندراوێکی جیادا ئاماژەیان بەوەداوە کە بە توندی سەردانەکەی بنیامین ناتانیاھو بۆ ناوچەیەکی باشووری سووریا، سەرکۆنە دەکەن.
داواشیان کردووە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستوەردان بکرێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل ناچار بکرێت، سەروەریی سووریا پێشێل نەکات و پابەند بکرێت بە جێبەجێکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان.
رۆژی چوارشەممە، بنیامین نەتەنیاھو بە یاوەری وەزیری دەرەوە، جەدعون ساعر و وەزیری بەرگریی، یسرائیل کاتز و سەرۆک ئەرکان، ئییال زامیر سەردانی ئەو ناوچەیەی لە باشووری سووریا کرد کە لەلایەن ھێزەکانی ئیسرائیل دوای رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد داگیرکراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
