Arbil
ھەولێر ــ AA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە دووەم کاروانی یارمەتی مرۆیی لە بەغداوە ڕەوانەی کەرتی غەززە کردووە.
سەرۆکی شانەکە فەریق سەعد مەعن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، دووەم کاروانی یارمەتیی مرۆیی لە ڕێگای فڕۆکەیەکی بارھەڵگرەوە لە بەغداوە ڕەوانەی شاری عەریش لە میسر کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە یارمەتییەکان لە شاری عەریش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارە فەڵەستینییەکان دەکرێن، بۆ ئەوەی بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەززەدا، دابەش بکرێن.
لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، ئەمە دووەم کاروانی یارمەتی مرۆییەوە کە لەلایەن عێراقەوە ڕەوانەی کەرتی غەززە بکرێت.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر عێراق لە ڕێگای فڕۆکەیەکی بارھەڵگرەوە، ١٢ تۆن یارمەتی خۆراکی ڕەوانەی غەززە کردبوو.
