Arbil
هه‌ولێر - AA
شه‌وی قه‌در كه له ئایینی ئیسلامدا په‌رستشه‌كانی له په‌رستشی هه‌زار مانگ به‌نرختره، به‌پێی زۆرینه‌ی بۆچوونه‌كان شه‌وی 27ی ره‌مه‌زانه.
شه‌وی قه‌در كه تیایدا قورئانی پیرۆز دابه‌زیوه، به شه‌وی كرانه‌وه‌ی ده‌رگای ئاسمانه‌كان و قبوڵبوونی ته‌وبه داده‌نرێت و تاكه شه‌وه كه له قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتبێت.
![]()
له سوره‌ی قه‌در له قورئانی پیرۆزدا به‌م جۆره باسی شه‌وی قه‌در كراوه:
خودا ده‌فه‌رموێت: "ئێمه قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێكی به‌رێزدا. جا تۆ چوزانی شه‌وی به‌ڕێز كامه‌یه. شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ رێزدارترو خێردارتره (واته پاداشتی په‌رستشی ئه‌م شه‌وه بێ سنووره). له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌كان كه جبرائیلیشیان له‌نێودایه داده‌به‌زن له‌سه‌ر مۆله‌تی په‌روه‌ردیگاریان به‌جۆره‌ها فرمان و كار. ئه‌وشه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ره‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا كاتی به‌ره‌به‌یان.
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا مسوڵمانان گرنگیی زۆر به په‌رستشی شه‌وی قه‌در ده‌ده‌ن و مزگه‌وته‌كان ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه، تا بێبه‌ش نه‌بن له خێری ئه‌و شه‌وه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
