سوپای سووریا لە دێرحافر دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە کرد
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆن لە هێڵی دێرحافر چاودێریی ئۆپەراسیۆنەکە دەکات.
Halab
حەلەب - AA
سوپای سووریا، لە دێرحافر لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، دەستی بە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە کرد.
بەپێی زانیارییەکانی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، لە هێڵی دێرحافر، سوپای سووریا لە هێڵی دێر حافر-مەسکەنە ژمارەیەک ئامانجی یەپەگە/سەدەگەی بە تۆپ، ڕاجیمە و دۆشکە بۆردومان کردووە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە ڕایگەیاند، ئەو بۆردومانانەی کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە کاتی هەولێر دەستی پێکردووە بەردەوامە و، زرێپۆشەکانی سوپا بەرەو دەروازەی دێرحافر بەڕێکەوتوون و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەش وەڵام دەداتەوە.
سوپای سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە دێرحافر دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە ڕاگەیەند.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە دێر حافر مۆڵگەکانی پەکەکە، یەپەگە/سەدەگە و ئەو لایەنانەی ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد کە هاوپەیمانیانن، کراونەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە ئەو خاڵەنەی کراونەتە ئامانج بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی لە حەلەب و دەوروبەری، بەتایبەت لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازاوە بەکارهێنراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
