
رۆما
لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی هەفتەى یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی تۆپی پێی یانەی پاڵەوانێتی ئەورووپا یانەى بەرشەلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵیک لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتاڵی بەرامبەر بوو.
یارییەکە بەسەرەتایەکی بەهێز دەستی پێ کرد و لە خولەکی ٢١دا لە هێرشبەری ئۆرۆگوای لویس سوارێز گۆلی یەکەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار کرد.
١٠ خولەک دوای ئەم گۆڵە و لە خولەکی ٣١دا ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی گۆلی بەرامبەری بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد.
دواتر لە گێمی دووەم دا سەرەڕای چەندین مەترسی لەسەر گۆڵی هەردوولا بەڵام ئەنجامەکە بەم شێوەیە مایەوە و یاریەکە بە بەرامبەربوونی هەردوو تیپ بە کۆتا هات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن