جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ئۆمیكرۆن گه‌یشته‌ ١٢ ویلایه‌تی ئەمریکا

ژماره‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ تووشبوون به‌ گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لێیان ده‌ستنیشان كراوه‌، گه‌یشته‌ ١٢ ویلایه‌ت.

Esin Eşkinat Sayılgan   | 05.12.2021
ئۆمیكرۆن گه‌یشته‌ ١٢ ویلایه‌تی ئەمریکا

New York

نیویۆرك – AA

لانیكه‌م ٢٠ كه‌س له‌ ١٢ ویلایه‌تی ئه‌مریكا، تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كۆماری باشووری ئه‌فریقا تۆمار كرا.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ جۆری ئۆمیكرۆن له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا تۆمار كرا و دواتر له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ویلایەتەکانی كۆلۆرادۆ، هاوایی، ماریلاند، ماساچوسیتیس، مینیسۆتا، میزۆری، نێبراسكا، نیوجێرسی، نیویۆرك، پێنسیلڤانیا و یوتا حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌م جۆره‌ی كۆرۆنا تۆمار كران.

ژماره‌یه‌ك له‌ تووشبووان له‌و ماوه‌یه‌دا، سه‌ردانی وڵاتانی باشووری ئه‌فریقایان كردووه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان له‌م نزیكانه‌ گه‌شتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın