
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
له میانی یاریی یه‌كه‌می گرووپی (E) خولی ئه‌ورووپا (یۆرۆپا لیگ)دا، یانه‌ی گاڵاتاسارایی توركی میوانداریی یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی كرد و یارییه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان له لایه‌ن هه‌ردوولاوه بێ گۆڵ كۆتایی هات. له گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كی ٦٧دا، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی گۆڵپارێزی یانه‌ی لازیۆ، تۆماس ستراكۆشا، كه ویستی تۆپێك ده‌ربهێنێته‌وه كه یاریزانی یانه‌كه‌ی، لازاری رێگریی لێ كردبوو، یانه‌ی گاڵاتاسارای به گۆڵێك پێشكه‌وت.
هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ش (١-٠) یانه توركییه‌كه توانی یارییه‌كه بباته‌وه و به سێ خاڵ ده‌ست به ركابه‌رییه‌كانی یۆرۆپا لیگ بكات.