ھەڵبژاردی عێراق دوای ٤٠ ساڵ گەیشتە مۆندیال
ھەڵبژاردەی عێراق، دوای ٤٠ساڵ وەک دوایین ھەڵبژاردە گەیشتە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦، دوای ئەوەی لە دوایین یاریی پاشکۆی کۆتایی جامی جیھانییدا بە ئەنجامی (٢-١) لە ھەڵبژاردەی بۆلیڤیای بردەوە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
ھەڵبژاردەی عێراق لە دوایین یاریی پاشکۆی کۆتایی جامی جیھانییدا بە ئەنجامی (٢-١) لە ھەڵبژاردەی بۆلیڤیای بردەوە و گەیشتە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٦.٠٠ بەکاتی عێراق، لە دوایین یاریی پاشکۆی کۆتایی جامی جیھانیی ٢٠٢٦، ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و بۆلیڤیا لە مەکسیک رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ١٠دا، یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق عەلی حەمادی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ھەڵبژاردەی عێراق تۆمارکرد.
لە خولەکی ٣٨دا یاریزانی ھەڵبژاردەی بۆلیڤیا مۆسیس پانیاگوا ئەنجامەکەی بۆ ھەڵبژاردەی یەکسانکردەوە و گێمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی ھات.
لە سەرەتای گێمی دوەومدا یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق، ئەیمەن حوسێن لە خولەکی ٥٣دا گولی دووەمی تۆمار کرد و ھەڵبژاردەکەی جارێکی دیکە عێراقی پێشخست.
یارییەکەیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندیی عێراق کۆتاییھات.
بەو ئەنجامەیش عێراق لە دوای ساڵی ١٩٨٦وە بۆ یەکەمجار و دوای ٤٠ ساڵ، خەونی گەیشتنی بە مۆندیال بووە ڕاستی و خۆی گەیاندە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦.
