وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ''بەهۆی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە گەشتەکان بۆ سلێمانی راگیڕاون''
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، تانژو بیلگیچ: ''لە سێی نیسانەوە، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی-عێراق بۆ نیشتنەوە/بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن''.

Ankara
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، تانژو بیلگیچ رایگەیاند: ''لە سێی نیسانەوە، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی-عێراق بۆ نیشتنەوە/بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن''.
تانژو بیلگیچ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داخستنی کایەی ئاسمانیی تورکیا بە رووی گەشتەکانی سلێمانی-دا، رایگەیاند: ''بەهۆی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە سلێمانی و دزەکردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بۆ ناو فڕۆکەخانەکە و بوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی گەشتەکان، ئەو بڕیارە دراوە''.
گوتیشی: ''لە سێی نیسانەوە، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی-عێراق بۆ نیشتنەوە/بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کرد کە لە قۆناغی یەکەمدا بڕیارەکە هەتا سێی تەمووزی ٢٠٢٣ کاری پێدەکرێت، هەتا ئەو بەروارە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین و لەژێر رۆشنایی ئەوانەدا چاوی پێدا دەخشێنینەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن