Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هاكان فیدان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە که له سووریا ناوی هه‌سه‌ده به‌کارده‌هێنێت، هه‌وڵی کات کوشتن ده‌دات، ڕایگه‌یاند: "نامانه‌وێت دووباره ناچار بین په‌نا به‌رینه‌وه به‌ر ڕێگا سه‌ربازییه‌كان، به‌ڵام 'هه‌سه‌ده' ده‌بێت له‌وه تێبگات که ئارامیی كاراكته‌ره په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت. ده‌بێت بگه‌نه خاڵێک که پابه‌ندییه‌کانیان به ڕێککه‌وتننامه‌ی ١٠ی ئادار جێبه‌جێ بکه‌ن".
له میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی "One on One"ی که‌ناڵی TRT Worldدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا فیدان، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به ڕۆژه‌ڤی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی کەرتی غەززە و ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌سته‌كه، فیدان ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌م ئاگربه‌سته بۆ تورکیا زۆر به‌نرخه و، هه‌وڵێکی زۆریان داوه بۆ گه‌یشتن به‌م ئاگربه‌سته و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی ئه‌یلوولی سه‌رکۆمار ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ له نیویۆرک، خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ به‌دیهاتنی ئاگربه‌سته‌که.
گوتیشی: "تره‌مپ له‌وه گه‌یشتووه که دۆخه‌که جیدییه و ده‌بێت ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که کارێک بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا ئاگربه‌ست هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام پێشێل ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش مایه‌ی بێ ئومێدیه بۆ تورکیا. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و کاته‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌که په‌سه‌ندکراوه تا ئێستا نزیکه‌ی ٤٠٠ فه‌له‌ستینی کوژراون، له‌کاتێکدا فه‌ڵه‌ستینییه‌کان به‌رده‌وام پابه‌ندبوون به ئاگربه‌سته‌که‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداری کردنی تورکیا له "هێزی سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی" و هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه، فیدان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که تورکیا ده‌نگی مرۆڤایه‌تی و ویژدانی نێوده‌وڵه‌تییه دژی تاوانه‌کانی ئیسرائیل و کۆمه‌ڵکوژی ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی و، گوتی: "ئیسرائیل به توندی دژی به‌شداری کردنی تورکیایه له (هێزی سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تیی)، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا ئیسرائیل كاره‌كته‌ری په‌یوه‌ندیدار نییه. لێره‌دا كاره‌كته‌ری په‌یوه‌ندیداری دیکه‌ش هه‌ن، له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا گفتوگۆ ده‌که‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا فیدان، سەبارەت بە دۆخی سووریا و هەڕەشەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ڕایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە داعش هەڕەشەیەکی گەورەیە. هه‌ر كاتێك میکانیزمێکی هاریکاریی باش لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، بە تایبەتی تورکیا و سووریا، هەبێت، دەتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت. تورکیا خاوەنی ئه‌زموونێكی زۆرە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا. ئێستا جەنگی ناوخۆ له سووریا کۆتایی هاتووە و حکوومەتی دیمه‌شق وڵات بەڕێوە دەبات و هاریکارییەکی تەندروست هەیە. سووریا له مانگی ڕابردوودا بەڵگەنامەی واژوو کرد و بووه بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش".
سه‌باره‌ت بە دۆخی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، کە ناوی "هەسەدە" بەکاردێنێت و پرۆسه‌ی تێکەڵ کردنی له‌گه‌ڵ سوپای سووریا، فیدان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناڕەزین بەرامبەر خێرایی پرۆسەی تێکەڵ کردنیان بە سوپای سووریا و، هەسەدە هەوڵی کات کوشتن دەدات و به‌دوای ده‌رفه‌تی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام هاوبەشە ئەمریکییهکان بە باشی لە گرنگی ته‌واوکردنی ئەم پرۆسەیە بۆ یەکێتی وڵات تێگه‌یشتوون و، ڕایگه‌یاند: "له ئێستادا هەموو لایەنە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا جگە لە هەسەدە پەیوەست بوون بە وەزارەتی بەرگریی سووریا، چونکە له یەک دەوڵەتدا ناتوانێت چەندین پێکهاته‌ی چه‌کدار هه‌بێت".
فیدان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌مه زۆر گرنگه و هه‌مووان له‌وه تێگه‌یشتوون، به‌ڵام تورکیا هیواداره کاره‌کان به ڕێگه‌ی گفتوگۆ، دانوستان و ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکرێن و، گوتی: "(پەکەکە/یەپەگە) نامانه‌وێت دووباره ناچار بین په‌نا به‌رینه‌وه به‌ر ڕێگا سه‌ربازییه‌كان، به‌ڵام 'هه‌سه‌ده' ده‌بێت له‌وه تێبگات که ئارامیی كاراكته‌ره په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت. ده‌بێت بگه‌نه خاڵێک که پابه‌ندییه‌کانیان به ڕێککه‌وتننامه‌ی ١٠ی ئادار جێبه‌جێ بکه‌ن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
