توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "بایراکتار ئاکنجی" لە فڕیندا ١٠٠ ھەزار کاتژمێری تێپەراند

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەری تورکیا "بایراکتار ئاکنجی"، سەرکەوتووانە توانیویەتی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کاتژمێر بفڕێت.

Zahir Sofuoğlu, Tolga Yanık  | 11.03.2025 - نوێکردنەوە : 13.03.2025
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "بایراکتار ئاکنجی" لە فڕیندا ١٠٠ ھەزار کاتژمێری تێپەراند

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەری تورکیا "بایراکتار ئاکنجی"، سەرکەوتووانە توانیویەتی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کاتژمێر بفڕێت و بەوەش دەستکەوتێکی گرنگی لە مێژووی فڕۆکەوانی تورکیا بەدەستھێنا.

کۆمپانیای بایراکتار کە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی پێشەسازییەکانی بەرگریی تورکیا، پەرەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "بایراکتار ئاکنجی" داوە.

ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "بایراکتار ئاکنجی" سەرکەوتووانە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی جیھان، لەوانە گەڕان و ڕزگارکردن.

باسی لەوەش کردووە کە فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی " بایراکتار ئاکنجی"، تا ئێستا چەندین دەستکەوتی بەدەستھێناوە لەوانە تۆمارکردنی بەرزرترین ئاستی بەرزی فڕین کە ٤٥ ھەزار و ١١٨ پێ بووە.

ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "بایراکتار ئاکنجی"، سەرکەوتووانە توانیویەتی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کاتژمێر بفڕێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın