سەرکۆمار ئەردۆغان: "سوورین لەسەر ئەوەی، ئەم قۆناغە بە سەلامەتی دەرباز بکەین"
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان: "(ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر) هیوامان ئەوەیە هەموو لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان، بە نییەتێکی باشەوە پشتیوانیدەری هەنگاوەکان لە ژێر چەتری پەرلەماندا بن".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند بۆ گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر سێ پارتی (ئاکپارتی، مەهەپە، دەم پارتی) سوورن لەسەر ئەوەی، ئەم قۆناغە بە سەلامەتی دەرباز بکەن و گوتیشی، "هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە قۆناغەکە تێک بدات، یان لاواز و بیخنکێنێت و یان بە مەبەستی حیساباتێکی بچووک بەڵاڕێیدا ببات".
سەرکۆماری تورکیا هیواشی خواست، هەموو لایەنە سیاسییەکان لە پەرلەماندا بە نییەتێکی باشەوە پشتیوانیدەری هەنگاوەکان بن.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی ٣٢هەمین کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری و هەڵسەنگاندنی پارتەکەیدا گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە بارەی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر کرد و گوتی: "دەبین ئەو پەیامانەی لە دۆستان و برایانماندا متمانەیان خوڵقاندووە و لە نەیار و ڕکابەرەکانماندا ترسی دروستکردووە، جێی خۆی گرتووە".
گوتیشی: "بەو ڕێکارانەی کە لە ژێر چاودێری دەزگای میت و هێزە چەکدارەکانی تورک بەڕێوەدەچن، ڕەوتی ڕادەستکردنی چەک (لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە) بە وردی چاودێری دەکرێت.
سەرکۆماری تورکیا هیوای ئەوەی خواست کە ەموو لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان، بە نییەتێکی باشەوە پشتیوانیدەری هەنگاوەکان لە ژێر چەتری پەرلەماندا بن و ئاماژەی بەوەشدا کە "هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە قۆناغەکە تێک بدات، یان لاواز و بیخنکێنێت و یان بە مەبەستی حیساباتێکی بچووک بەڵاڕێیدا ببات".
سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ بەشداربووانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری پارتەکەی ڕاشیگەیاند: "دەرگای سەردەمێکی نوێی بەرەوڕووی تورکیا کراوەتەوە، ئێمە ئامانجەکانی سەدەی نوێی تورکیا هەنگاو بە هەنگاو لە هێزەوە بەرەو ڕاستی دەبەین. هەوڵی بەڵاڕێیدا بردن و ئاڵۆزکردنی ڕەوتێکی هەستیار و گرنگ کە ئاسایش و یەکێتی ٨٦ ملیۆن کەسی لێدەکەوێتەوە، قەرەبوو ناکرێتەوە و لە لایەن گەلەکەشمەوە نابەخشرێت. لەوانە تێدەگەین کە تا ئێستا بەرامبەربە دۆخەکە هەستارن و یان گومانیان هەیە و یان لە دوورەوە سەیری دەکەن، هەموو هەوڵی خۆمان بۆ کەمکردنەوەی ئەو گومانانە دەخەینە گەڕ".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە وەک سێ پارتی (ئاکپارتی، مەهەپە، دەم پارتی) سوورین لەسەر ئەوەی، ئەم قۆناغە بە سەلامەتی دەرباز بکەین".
گوتیشی: "بۆچوونی هەر کەسێک کە بابەتەکە بە کێشمکێشی سیاسی و ئایدیۆلۆژیایەک نەبەستێتەوە بە ئەرێنی و یان نەرێنی، لەسەر سەرمان جێی هەیە".
سەرکۆمار ئەردۆغان بەو شێوەیە بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی، و گوتی "بە بڵاوکردنەوەی لیستی مارکە نیشتمانییەکان بۆ گەمارۆ خستنە سەریان، لە هەوڵی زیان گەیاندن بە پرۆگرامی ئابووری ئێمەدان. لە جیهاندا جارێکی دیکە ڕێکخستنی نوێی دادەڕێژرێتەوە و هەوڵ دەدەن تورکیا بە سەرقاڵکردن بە پرسە ناوخۆییەکانی، لەو گۆڕانکارییەدا بیخەنە دەرەوەی بازنەکە. ئێمە دەزانین لەگەڵ چ کەسانێک و کام بەرەی هێز لە جەنگداین. بەرامبەری ئێمە بووکەڵەکان نابن، بەڵکو ئەوانە دەبن کە بووکەڵەکان هەڵدەسووڕێنن. لەم سەردەمەدا کە پارامێتری نوێی سەرهەڵدەدات، نەک تەنیا ئاکپارتی، مەهەپە و دەم پارتی، بەڵکو ئەرکی گرنگ دەکەوێتە سەر شانی هەموو دامودەزگاکانی سیاسی".
لە میانی قسەکانیدا سەرکۆماری تورکیا وەڵامی سەرۆکی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل'یشی دایەوە و گوتی: "دوێنی دەرکەوتووە و ئێمە بە ئومەتچییەتی تاوانبار دەکات، ئەوە لە کەیەوە پاراستنی یەکێتیی، یەکدەستی و یەکگرتوویی ئومەت تاوان بووە. ئەوان لە ئاگایی ئومەت تێناگەن. وەک چۆن پێغەمبەری گەورەمان دەیفەرموو، چ کێشەیەک هەیە کە هەموومان وەک کەرپووچەکانی دیوارێک پێکەوە بین؟ ئەوە غافڵ بوونە. ئەوان ناتوانن ببنە کۆسپێک لەبەردەم ئەم وڵاتە کە نیو سەدەیە هەوڵی ڕزگاربوون لەدەست تیرۆر دەدات. تێچووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەم وڵاتە گەیشتە دوو ترلیۆن دۆلار. سیناریۆیەکی نوێ لەبەردەمماندایە. ناتوانین هەڕەشەی (جوڵاندنی) شەقام و کردەوەی نایاسایی لە ژێر ناوی سیاسەت قبوڵ بکەین جیا لەوەی لە ٢٣ ساڵی ڕابردوودا بینیمان".
لە کۆتایی دا سەرکۆمار ئەردۆغان وێرای ئاماژەدان بە هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی تیرۆر و پڕژانی سەر پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە وڵات، گوتی: "تورکیای بێ تیرۆر بە واتای تورکیایەک دێت کە گەشەی کردووە، بەهێزە، خۆشگوزەرانی هەیە و ئاستی بەختەوەری ژیانی خەڵکەکەی لەسەرەوەیە. ئیتر لەمەولاوە (لەجیاتی تێچوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر) سەرچاوەکانمان بۆ خانەنشین، جووتیار، کاسبکار، کارمەند، پیشەگەر، ژنی ماڵەوە و بە گشتی هەموو ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی سەرف دەکەین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن