Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، جەژنی سەدەی نوێی نەتەوەی تورک و وەرزی ئاشتیی بێ زستانە".
لە پەیامێکیدا کە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوی کردەوە، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، ئاماژە بەوە کرد ئەو نائارامیی، بێئومێدیی و ناسەقامگیرییەی باڵی بەسەر جیهاندا کێشاوە، ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی دروستبوونی کەلێنێکی گەورە لە مافە سەرەکی و گەردوونییەکانی مرۆڤایەتیدا.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، لە پەیامەکەیدا باسی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: "ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، جەژنی سەدەی نوێی نەتەوەی تورک و وەرزی ئاشتیی بێ زستانە".
سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە باخچەلی ڕایگەیاند: "تیرۆرکردنی ڕێبەرانی ئایینی ئێران و بەرپرسانی دەوڵەت و، ئەو دەستدرێژییانەی خەڵکی مەدەنی و بێتاوان کۆمەڵکوژ دەکەن، نیشانەی ئەوەن یاساکانی جەنگ لەکارخراون".
