دەنگدان لە تورکیا کۆتاییهات و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد
پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ٢٨هەمین خولی پەرلەمان لە سەرتاسەری تورکیا لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە کۆتاییهات و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی دەستی پێکرد.

Arbil
هەولێر - AA
پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ٢٨هەمین خولی پەرلەمان لە سەرتاسەری تورکیا لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە کۆتاییهات و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.
کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ بەکاتی ناوخۆی تورکیا، ناوەندەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا کرانەوە و کاتژمێر پێنجی ئێوارە داخران.
لەم هەڵبژاردنەدا سەرکۆمار (کە ماوەی خولەکەی پێنج ساڵە) و ئەندامانی نوێی پەرلەمانی تورکیا هەڵدەبژێردرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەزار و ٩٤ بنکەی دەنگدان زیاتر لە ١٩١ هەزار سندوق دانرابوون.
- کاندیدانی سەرکۆمار
بەپێی ریزبەندی پسوولەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، موحەڕەم ئینجە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان وەک کاندید کێبڕکێ بۆ دەستهێنانی پۆستی سەرکۆمار دەکەن، بەڵام کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە ١١ی ئایاردا لە خۆکاندیدکردنی و هاوکات بەهۆی ئەوەی چاپکردن و دابەشکردنی کارتەکان تەواوبووە، ناوی هەر لەسەر کارتەکان دەمێنێتەوە.
لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە ٢٨هەمین خولی پەرلەمانی تورکیایە تیاییدا ٢٤ پارت و ١٥١ کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشدارن.
ئەو دەنگدەرانەی لە ریزەکاندا وەستاون دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن. بەڵام ئەوانەی دوای کاتژمێر ١٧.٠٠، لەریزەکاندا وەستاون، دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی سندوقەکانی دەنگدان هەژمار دەکرێن، بە نۆرە دەنگەکانیان دەدەن.
دەنگدەران دوو کاغەزی دەنگدان لە یەک زەرفدا دادەنێن و دەخەنە ناو سندوقی دەنگدان. سەرەتا پڕۆسەی جیاکردنەوەی کاغەزی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار ئەنجام دەدرێت.
- قەدەغەکراوەکانی رۆژی هەڵبژاردن
لە چوارچێوەی قەدەغەکراوەکانی رۆژی هەڵبژاردندا، سبەی لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ بۆ ٢٤:٠٠ خواردنەوە کحولییەکان نافرۆشرێن، هەروەها پێدان و خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان لە شوێنە گشتییەکان قەدەغە دەبێت. شوێنەکانی کات بەسەربردن لە ماوەی دەنگدانەکەدا بە داخراوی دەمێننەوە. لەو چێشتخانانەی کە شوێنی کات بەسەربردنن تەنیا رێگە بە پێدانی خواردن دەدرێت.
لە دوای کاتژمێر ١٨:٠٠ رێگە بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هاوسەرگیری دەدرێت بە مەرجی پابەندبوون بە قەدەغەکراوەکانی هەڵبژاردن و رێسا دیاریکراوەکان.
هەڵگرتنی چەک قەدەغەیە، جگە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری. رادیۆ و هەموو جۆرە ئۆرگانەکانی پەخش تا کاتژمێر ١٨:٠٠ی رۆژی هەڵبژاردن ناتوانن هەواڵ و پێشبینی و تێبینی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بڵاو بکەنەوە. تەنها بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵ و راگەیەندراوانە رێگەپێدراوە کە لە لایەن دامەزراوەی باڵای هەڵبژرادنەکان لە تورکیا دەدرێت.
- تا ئەوکاتەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا قەدەغەکردنی پەخشەکان هەڵنەگرێت ئەنجامەکان راناگەیەندرێن
هەموو پەخشەکان لە دوای کاتژمێر ٢١:٠٠ەوە دەست پێدەکەنەوە، بەڵام ئەگەر هاتوو دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا بە پێویستی زانی، دەکرێت بڕیار بدرێت پێش کاتژمێر ٢١:٠٠ پەخشەکان دەست پێ بکەنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن