جيهان, ئابووری

نرخەکانی سووتەمەنی لە ئیمارت لەنێوان ٣٠ بۆ ٧٠ لە سەدا بەرزدەبنەوە

ڕۆژنامەکانی ئیمارات بڵاویان کردەوە کە لە مانگی نیسانی داھاتووەوە، نرخەکانی سووتەمەنی لەو وڵاتە، لەنێوان ٣٠ بۆ ٧٠ لە سەدا بەرزدەبنەوە.

Khalid Mejdoub  | 31.03.2026 - نوێکردنەوە : 31.03.2026
نرخەکانی سووتەمەنی لە ئیمارت لەنێوان ٣٠ بۆ ٧٠ لە سەدا بەرزدەبنەوە

Rabat

ڕەبات ــ AA

ڕۆژنامەکانی ئیمارات بڵاویان کردەوە کە لە مانگی نیسانی داھاتووەوە، نرخەکانی سووتەمەنی لەو وڵاتە، لەنێوان ٣٠ بۆ ٧٠ لە سەدا بەرزدەبنەوە.

ڕۆژنامەی "بەیان"ی ئیماراتی بڵاویکردەوە لە مانگی نیسانەوە، نرخی یەک لیتر بەنزینی جۆری سوپەری "٩٨" بەڕێژەی ٣٠ لەسەدا بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ٣.٣٩ درھم (٠،٩٢ دۆلار).

باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە مانگی نیساندا، لیترێک بەنزینی تایبەتی جۆری "٩٥" بەڕێژەی ٣٢ لە سەدا بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ٢،٤٠ درھم (٠،٦٥ دۆلار).

ھەروەھا ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەر لە مانگی داھاتوودا، نرخی یەک لیتر بەنزینی "ئەی پڵەسی ٩١" بەڕێژەی ٣٣ لە سەدا بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ٣،٢٠ درھم (٠،٨٧ دۆلار).

ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لە مانگی نیساندا، نرخی یەک لیتر دیزڵ بەڕێژەی ٧٠ لە سەدا بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ٤،٦٩ درھم (١،٢٨ دۆلار).

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی ئیمارات، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın