
Istanbul
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٧٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٥ دۆلار و ١٧ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٥٤ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٠٧ دابەزیوە و بە ٨٥ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٨٣ دۆلار و ٥٩ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە ئەمریکا کە گەورەترین بەکارھێنەری نەوتە لە جیھاندا، ھەروەھا لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و پێشبینیەکان بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت پشتیوانی لە مانەوەی نرخەکەی دەکەن لەسەروو ٨٥ دۆلارەوە.
لەو کاتەوەی حکوومەتی چین دەستیوەرداوەتە بازاڕەکانی خەڵووز، نرخی وزەی جیھانی تا رادەیەک دابەزینی بەخۆوە بینی، بەڵام بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە ھەموو جیھاندا نرخی وزە بە بەرزی دەمێنێتەوە.
شارەزایان پێشبینی دەکەن کە بەھۆی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لەبەر بەرزی نرخی غازی سروشتی و خەڵووز بەرھەمھێنەران روو لە بەکارھێنانی نەوت بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کەمی خستنەبازاڕەوە نرخەکانی بەرز کردووەتەوە.
باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٥ دۆلار و ٥٧ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٢٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٩١ سەنت بۆ ٨٤ دۆلار و ٢٥ سەنت بمێنێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن