ھەرێمی کوردستان..تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٦٠ھەزار کەسی تێپەڕاند
- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و شهش حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و شهش حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی دوو ههزار و ٣٤٩ پشکنین، ١٤١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٤٤ حاڵەت، سلێمانی ١٤ حاڵەت، دھۆک ٥٢ حاڵهت، ههڵهبجه ١١ حاڵهت، ئیدارهی راپهڕین ٢٠ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا شهش حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە دوو حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، یهك حاڵهت له پارێزگای سلێمانی و، سێ حاڵهت له پارێزگای دهۆك بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٥٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٦٠ ھەزار و ٣١ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن