گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له ئەنجوومەنی نوێنەران به‌هۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
- دواى چوار مانگ له تووشبوونى به ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ، ئەمڕۆ گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەران، ئارام باڵهتەیی له ته‌مه‌نى ٤١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
Arbil
دهۆک - AA
دواى چوار مانگ له تووشبوونى به ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ، ئەمڕۆ گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەران، ئارام باڵهتەیی له ته‌مه‌نى ٤١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئارام باڵه‌ته‌یی له سه‌ره‌تاى مانگى ١١ى ساڵى رابردوو، به‌توندى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو و به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستى له نه‌خۆشخانه‌یەکی شارى دهۆك خرایه ژێر چاودێرى چڕی پزیشكییەوە.
بەهۆی جێگیرنه‌بوونى بارى ته‌ندروستى له سه‌ره‌تاى مانگى کانوونی یەکەمی ساڵى رابردوو، ستافێكى پزیشكى تایبه‌ت له وڵاتى توركیاوه بو ئارام باڵه‌ته‌یی هێنرایه دهۆك و ئه‌وان چاودێرى ته‌ندروستییان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه له‌به‌ر خراپى بارى ته‌ندروستى له توانادا نه‌بوو، ئارام باڵه‌ته‌یی بگوێزرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
رۆژی چواری شوبات بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی کوڕەکەی، ناجی باڵەتەیی باوکی ئارام باڵەتەیی له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا كۆتایى به‌ژیانى خۆی هێنا.
ئارام باڵەتەیی له دایكبووى ساڵى ١٩٧٩ و خه‌ڵكى شارى دهۆك بووه و پێش ئه‌وه‌ى ببێت به په‌رله‌مانتار، مامۆستاى به‌شى زانسته سیاسییه‌كان بوو لە زانكۆى دهۆك و زانكۆى نه‌ورۆز.