ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەتوانێت بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لهسهر پۆڵا بمێنێتەوە
- له توێژینهوهیهكدا كه له New England Journal of Medicine بڵاوكراوهتهوه، ئاماژه بهوه كراوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دهتوانێت بۆ ماوهی ٧٢ كاتژمێر لهسهر پۆڵا بمێنێتهوه.

Arbil
ئەنقەرە - AA
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-١٩)، دەتوانێت بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لهسهر پۆڵا بمێنێتەوە
لە توێژینەوەیەکدا کە لە New England Journal of Medicine بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەتوانێت بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لهسهر پۆڵا بمێنێتەوە.
ماوەی مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر تەنەکان:
لەسەر رووکاری ستیل : ٧٢ کاتژمێر
کاغەز :٩٦-١٢٠ کاتژمێر
پلاستیک: ١٢٠ کاتژمێر
لە ھەوادا: ٣ کاتژمێر
ئەلەمنیۆم: ٢-٨ کاتژمێر
دەستکێشی نەشتەرگەری: ٨ کاتژمێر
تەختە و شووشە :٩٦ کاتژمێر
- وریایی بەرامبەر قژ و ریش
پسپۆڕان باس لەوە دەکەن کە قژ و ریش گونجاون بۆ گەشەکردنی ڤایرۆس، لەبەرئەوە پێویستە قژ و ریش کورت بکرێنەوە و لەو شوێنانەی کە پێویستن کلێت و کڵاو بەکاربھێنرێت.
لە بارەی دەستشۆر و پاکەرەوەکان، ھەروەھا پلاستیکی ناوماڵ دەبێت ئەو جۆرە رووکار و شوێنانە بەشێوەیەکی باش پاک بکرێنەوە
ھەروەھا پێویستە ئاگاداربن لەوەی کاتێک بەرکەوتن لەگەڵ ئەو رووکارانەدا روویدا دەست خاوێن بکرێتەوە.
بەدڵنیایییەوە نابێت دوای بەرکەوتن لەگەڵ ئەو رووکارانەدا، دەست بۆ رووخسار، دەم و لووت ببردرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن