وەزارەتى تەندروستى توركيا: "٢٣ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستدا"
- "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، ھەزار و ٨١٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٢٣ کەسیش گیانی لەدەستداوە، ژمارەی توشبووانیش بە کۆی گشتی گەیشتە نۆ ھەزار و ٢١٧ کەس.ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٣١ کەس"

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستى توركيا، رايگەياند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، ھەزار و ٨١٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٢٣ کەسیش گیانی لەدەستداوە، ژمارەی توشبووانیش بە کۆی گشتی گەیشتە نۆ ھەزار و ٢١٧ کەس.ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٣١ کەس.
وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە لە ماڵپەڕى وەزارەتى تەندروستى توركيا نوێدەكرێتەوە، بڵاوكردەوە.
بە گوێرەى نەخشەكە، پشكنين بۆ ٦٥ هەزار و ٤٤٦ كەس كراون كۆى گشتى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ٩ هەزار و ٢١٧ کەس، ژمارەى گيان لەدەستدان گەيشتووەتە ١٣١ كەس. كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان ٥٦٨ نەخۆشن، كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئۆكسجينەوە هەناسە دەدەن ٣٩٤ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتە ١٠٥ نەخۆش.
ئەمڕۆ، نۆ هەزار ٩٨٢ پشكنين ئەنجامدراوە، هەزار و ٨١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ٢٣ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە.