هەولێر.. چوار نەخۆشخانە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکراون
کۆی گشتی ئەو قەرەوێڵانەی بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەکراوە، بریتییە لە ٧٨٠ قەرەوێڵە و لەو ژمارەیەش نەخۆشخانەی پێشمەرگە بریتییە لە ٣٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەی رزگاری ٤٥٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەی ئیماراتی ٥٠ قەرەوێڵە.
Arbil
ههولێر - AA
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر، دلۆڤان محەمەد فاتیح راگەیاند کە چوار نەخۆشخانە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکراوە و تا ئێستاش ھەریەک لە نەخۆشخانەکانی پێشمەرگە، ئیماراتی و رزگاری نەخۆشی تیادایە و پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێریش ئامادەکراوە بۆ وەرگرتنی نەخۆش لە کاتی پێویستدا.
کۆی گشتی ئەو قەرەوێڵانەی بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەکراوە، بریتییە لە ٧٨٠ قەرەوێڵە و لەو ژمارەیەش نەخۆشخانەی پێشمەرگە ٣٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەی رزگاری ٤٥٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەی ئیماراتی ٥٠ قەرەوێڵە و پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێرش ٢٥٠ قەرەوێڵەی تێدا ئامادەکراوە.
تا ئێستا کۆی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٨٨ حاڵەت و لەو ژمارەیەش ١٣٨ حاڵەت لە ھەولێر، ١١٥ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٠ حاڵەت لە ھەڵەبجە و ١٥ حاڵەتیش لە دھۆک تۆمارکراوە.
کۆی ژمارەی ئەو کەسانەیشی کە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکاییان بریتییە لە ١١٠ کەس و لەو ژمارەیەش ٧٨ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٠ حاڵەت لە ھەولێر و ١٢ حاڵەتیش لە دھۆک چاکبوونەتەوە.