هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەش هەزار و ١٠٠ کەسی تێپەڕاند
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٨٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٤٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٨٢ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٥٣٧ لە هەولێر، ٥٩٢ لە سلێمانی، ٥٢٤ لە دهۆک و ٢٢٣ لە گەرمیان بووە، دەرەنجام ٢٤٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر ٥٨ تووشبوو.
- پارێزگای سلێمانی، ١٨١ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ١١٠ تووشبوو و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٧١ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- پارێزگای دهۆک، یەک تووشبوو.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٣٤ هەزار و ١٦٥ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦١ هەزار و ٧٨١ لە هەولێر، ٤٢ هەزار و ٦٩ لە سلێمانی، ٢٩ هەزار و ٢٦٣ لە دهۆک و هەزار و ٥٢ لە هەڵەبجە بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٤٩ لە هەولێر، ، ٣٤ لە سلێمانی و پێنج لە ئیدارەی گەرمیان بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٦ هەزار و ٥٩٦ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٥ هەزار و ٣٠٣ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٢٩٣ هاووڵاتیی لە ١٩ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٦٢٧ لە هەولێر، ١٥٦ لە سلێمانی و ٥١٠ لە دهۆکە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٣ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە شەش هەزار و ١٤٤ تووشبوو کە هەزار و ٣٨٠ لە هەولێر، چوات هەزار و ٤١٠ لە سلێمانی، ١٧٤ لە دهۆک و ١٨٠ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٢٠٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٢٦ هەولێر، ١٧٧ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و هەزار و ٨٥٥ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە ٨٢٨ لە هەولێر، ٨٣٢ لە سلێمانی، ١٣٩ لە دهۆک و ٥٦ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٨٢ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٥٢٦ لە هەولێر، سێ هەزار و ٤٠١ لە سلێمانی، ٣٥ لە دهۆک و ١٢٠ لە هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.