رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی: ''په‌تای كۆرۆناو به‌ڕوونی نه‌گه‌یشتووینه‌ته لووتكه‌ی ئه‌و په‌تا جیهانییه''
- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ''ته‌نها له كۆتایی هه‌فته‌دا زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون هه‌بوو. له‌ئێستادا ١١ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوونمان به په‌تاكه هه‌یه و زیاتر له ٥٣٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه''.
Geneve
جنێڤ - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له میانی رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا، له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار كه‌سی دیكه تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) بوون و گوتی: ''په‌تای (Covid-19) ته‌شه‌نه‌ده‌سێنێت و به‌ڕوونی نه‌گه‌یشتووینه‌ته خاڵی لووتكه‌ی ئه‌و په‌تا جیهانییه''.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له ناوه‌ندی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له شاری جنێڤ-ی سویسرا له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه رێكخرا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌تاكه به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و په‌تایه‌كی كوژه‌ره.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه دوای سێ مانگ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه ژماره‌ی تووشبووانی له هه‌موو جیهاندا گه‌یشته ٤٠٠ هه‌زار كه‌س و گوتی: ''ته‌نها له كۆتایی هه‌فته‌دا زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون هه‌بوو. له‌ئێستادا ١١ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوونمان به په‌تاكه هه‌یه و زیاتر له ٥٣٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. په‌تاكه ته‌شه‌نه‌ده‌سێنێت و به‌ڕوونی نه‌گه‌یشتووینه‌ته خاڵی لووتكه‌ی ئه‌و په‌تا جیهانییه. هه‌رچه‌نده ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستداوان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هاوسه‌نگبێت، به‌ڵام له راستییدا هه‌ندێک وڵات پێشوه‌چوونی به‌رچاوی تۆماركردووه له‌ڕووی كه‌مبوونه‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه. له وڵاتانی دیكه‌دا رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه هێشتا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه''.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس هۆشداری دا كه ناتوانرێت ڤایرۆسه‌كه به ئاسان وه‌رگیرێت، زۆر جددیه و هیچ وڵاتێك له دڵنیاییدا نییه.
- تیمی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سه‌ردانی چین ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس باسی له‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه چه‌ند مانگێكه بووه‌ته جێی مشت‌ومڕ، تیمی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رۆژانی كۆتایی هه‌فته ده‌چێته چین تا له‌گه‌ڵ هاوپیشه چینییه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه تیمی رێكخراوه‌كه به‌دواداچوون ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن ڤایرۆسه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن