دوایین ئاماری كۆرۆنا له به‌ڕازیل و مه‌كسیك و هیندستان
- لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٢٦٢ کەس لە بەڕازیل، هەزار و حەوت کەس لە هیندستان، ٦٢٧ کەس لە مەکسیک بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لە دەستدا.

Buenos Aires
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٦٢ كه‌سی دیکە له به‌ڕازیل وهەزار و حەوت كه‌سی دیکە له هیندستان، هەروەها ٦٢٧ كه‌سی دیکە له مه‌كسیك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌ڕازیل كه دووه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ری په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی له‌سه‌ربێت له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٦٢ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٢٦٢ كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٥ هه‌زار و ٤٦٣ كه‌س، هه‌روه‌ها ٦٠ هه‌زار و ٩١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٢٢٤ هه‌زار و ٨٧٦ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٦٧٤ هه‌زار و ٤٥٥ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٦ هه‌زار و ٣٢٤حاڵهتی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل، دوو ملیۆن و ٣٥٦ هه‌زار و ٦٤٠ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- هیندستان
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، هەزار و حەوت كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٤٨ هه‌زار و ٤٠كهس؛ ٦٤ هه‌زار و ٥٥٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، دوو ملیۆن و ٤٦١ هه‌زار و ١٩٠ كه‌س، هه‌روه‌ها تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٧٥١ هه‌زار و ٥٥٥ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٢٧ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٥ هه‌زار و ٢٩٣ كه‌س.
هاوكات حەوت هه‌زار و ٣٧١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٥٠٥ هه‌زار و ٧٥١حاڵهت، هەتا ئەمڕۆ ٣٤١ هەزار ٥٠٧ کەس لەو وڵاتە چابوونەتەوە کە تووشی پەتای کۆرۆنا بووبوون.
جێی وەبیرهێنانەوەیە له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن