کۆڤید- ١٩

جيهان.. ژمارەى تووشبووانی كۆرۆنا نۆ مليۆن و ٩١٠ هەزار کەسى تێپەڕاند

ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و‌ په‌تایه‌ گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته‌، ٤٩٧ هەزار و یه‌ك كەس.

Fuat Kabakcı, Zuhal Demirci  | 27.06.2020 - نوێکردنەوە : 27.06.2020
جيهان.. ژمارەى تووشبووانی كۆرۆنا نۆ مليۆن و ٩١٠ هەزار کەسى تێپەڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كه‌ له‌ شاری وهان سەربە‌ ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، نۆ مليۆن و ٩١٠ هەزار کەسى تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و‌ په‌تایه‌ گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته‌، ٤٩٧ هەزار و یه‌ك كەس و پێنج مليۆن و ٣٦٠ هەزار و ٨٥٦ کەس له‌ تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ كاتێكدا له‌ جیهان چوار ملیۆن و ٥٢ هه‌زار و ٢٨٠ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ گه‌یشتووه‌ته،‌ نۆ مليۆن و ٩١٠ هەزار و ١٣٧ كه‌س.

تا ئەمڕۆ به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گيانلەدەستدان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە ئەمريكا تۆماركراوە كه‌ دوو ملیۆن و ٥٥٢ هه‌زار و ٩٥٦ كه‌س تووشی په‌تاكه‌ بوون و ١٢٧ هه‌زار و ٦٤٠ كه‌سیش به‌م هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ ٥٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌:
''بەڕازيل یه‌ك ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٥٤ حاڵه‌ت، رووسيا ٦٢٠ هەزار و ٧٩٤ حاڵه‌ت، هيندستان ٥٠٩ هەزار و ٤٤٦ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣٠٩ هەزار و ٣٦٠ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٢٩٤ هەزار و ٩٨٥ حاڵه‌ت، پێرو ٢٧٢ هەزار و ٣٦٤ حاڵه‌ت، چیلی ٢٦٣ هەزار و ٣٦٠ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٣٩ هەزار و ٩٦١ حاڵه‌ت، ئێران ٢١٧ هەزار و ٧٢٤ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٢٠٨ هەزار و ٣٩٢ حاڵه‌ت، پاكستان ١٩٨ هەزار و ٨٨٣ حاڵه‌ت، توركیا ١٩٤ هەزار و ٥١١ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا ١٩٤ هەزار و ٣٩٩ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ١٧٤ هەزار و ٥٧٧ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ١٦٢ هەزار و ٩٣٦ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ١٣٠ هەزار و ٤٧٤ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ١٢٤ هەزار و ٥٩٠ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١٠٢ هەزار و ٧٩٤ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ٩٢ هەزار و ٧٨٣ حاڵه‌ت، كۆڵۆمبیا ٨٤ هەزار و ٤٤٢ حاڵه‌ت، چین ٨٣ هەزار و ٤٨٣ حاڵه‌ت، سوید ٦٥ هەزار و ١٣٧ حاڵه‌ت، میسر ٦٢ هەزار و ٧٥٥ حاڵه‌ت، به‌لجیكا ٦١ هەزار و ١٠٦ حاڵه‌ت، بێلارووس ٦٠ هەزار و ٧١٣ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٥٥ هەزار و ٣٤٣ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٥٣ هەزار و ٨٥٦ حاڵه‌ت، ئێندونیزیا ٥١ هەزار و ٤٢٧ حاڵه‌ت و هۆڵه‌ندا'ش ٥٠ هەزار و پێنج حاڵه‌ت".

هه‌روه‌ها ریزبه‌ندی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌و وڵاتانه‌دا به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
''بەڕازيل ٥٦ هەزار و ١٠٩ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٤٣ هەزار و ٤١٤ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٣٤ هەزار و ٧٠٨ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٢٩ هەزار و ٧٧٨ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٢٨ هەزار و ٣٣٨ حاڵه‌ت، مەكسيك ٢٥ هەزار و ٧٧٩ حاڵه‌ت، هيندستان ١٥ هەزار و ٦٨٩ حاڵه‌ت، ئێران ١٠ هەزار و ٢٣٩ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ٧٣١ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا نۆ هەزار و ٢٦ حاڵه‌ت، پێرو هه‌شت هەزار و ٩٣٩ حاڵه‌ت، رووسيا هه‌شت هەزار و ٧٨١ حاڵه‌ت، كەنەدا هه‌شت هەزار و ٥٠٨ حاڵه‌ت، هۆڵه‌ندا شه‌ش هەزار و ١٠٣ حاڵه‌ت، سوید پێنج هەزار و ٦٥ حاڵه‌ت، چیللی پێنج هەزار و ٦٨ حاڵه‌ت، توركیا پێنج هەزار و ٦٥ حاڵه‌ت، چین چوار هەزار و ٦٣٤ حاڵه‌ت، ئێكوادۆر چوار هەزار و ٤٠٦ حاڵه‌ت، چوار هەزار و ٤٠٦ حاڵه‌ت، پاكستان چوار هەزار و ٣٥ حاڵه‌ت، كۆڵۆمبیا دوو هەزار و ٨١١ حاڵه‌ت، ئێندۆنیزیا دوو هەزار و ٦٨٣ حاڵه‌ت، میسر دوو هەزار و ٦٢٠ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئه‌فریقا دوو هەزار و ٣٤٠ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش هەزار و ٦٦١ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ هەزار و ٤٧٤ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین هەزار و ١٨٤ حاڵه‌ت، بیلارووسیا ٣٧٣ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٠٩ حاڵه‌ت''.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın