کۆڤید- ١٩

تورکیا.. ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٢٨ ھەزار و ٩٤٧ کەس

لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٢٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ١٦٤ ھەزار و ٧٦٩ کەس و ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار ھەزار و ٥٦٣ کەس.

Yıldız Aktaş  | 01.06.2020 - نوێکردنەوە : 02.06.2020
تورکیا.. ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٢٨ ھەزار و ٩٤٧ کەس

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ٩٧٤ تووشبووی دیکە لە تورکیا، ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٢٨ ھەزار و ٩٤٧ کەس.

بەپێی ئەو داتایانەی کە وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە ماڵپەری خۆی رایگەیاندووە و وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە، فەخرەدین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ ٣١ ھەزار و ٥٢٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ٨٢٧ حاڵەت دەستنیشانکراوە.

راشگەیەندرا کە لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٢٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ١٦٤ ھەزار و ٧٦٩ کەس و ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار ھەزار و ٥٦٣ کەس.

لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە چاکبوونەتەوە لە ١٣٠ ھەزار کەس نزیکبووەتەوە. ژمارەی حاڵەتە نوێیەکان لە ئاستی پێشبینیکراو دایە. ژمارەی ئەوانەی پێویستیان بە ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد ھەیە لە کەمبوونەوە دایە".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın