تورکیا ١٨ ھەزار دەمامک وەک ھاوکاری پێشکەش بە پارێزگای کەرکووک کرد
بە دەستپێشخەری باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتح یڵدز، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٨ ھەزار دەمامک وەک ھاوکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی کەرکووک کرا.

At Ta mim
کەرکووک/هەولێر - AA
بە دەستپێشخەری باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتح یڵدز، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٨ ھەزار دەمامک وەک ھاوکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی کەرکووک کرا.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراقی، عەلی مەھدی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە تورکیا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ١٨ ھەزار دەمامکی وەک ھاوکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی کەرکووک کرد.
عەلی مەھدی ئاماژەی بەوەشدا کە لە شاری کەرکووک پێویستییەکی زۆر بەو دەمامکانە ھەبووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا چەندین ساڵە پشتیوانی گەلی عێراقە.
عەلی مەهدی سوپاسی حکوومەتی تورکیا بۆ هاوکارییەکانی بۆ کەرکووک کرد.
- پارێزگاری کەرکووک سوپاسی تورکیا دەکات
پارێزگاری کەرکووک، راکان سەعید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا بەم ھاوکارییە، ئەوەی لێی وەشاوەتەوە ئەنجامی داوە.
راکان سەعید گوتیشی: "ئێمە وەک ئیدارەی خۆجێی کەرکووک سوپاسی کۆماری تورکیا دەکەین کە ئەو دەمامکانەی پێشکەش کردووە کە شاری کەرکووک زۆر پێویستییەتی".
- ئایدن مەعروف "زۆر سوپاسی حکوومەتی تورکیا دەکەین"
لەلایەکی دیکەش ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی، ئایدن مەعروف سوپاسی حکوومەتی تورکیای کرد بۆ پێشکەشکردنی ھاوکارییەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان.
ئایدن مەعروف لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "زۆر سوپاسی حکوومەتی تورکیا دەکەین بۆ ھاوکارییەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەمە بە گرنگ دەزانین لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھان و عێراق و ھەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە".
ئایدن مەعروف گوتیشی: "حکوومەتی تورکیا وەک کارەکتەرێکی بەھێز ھەستا بە پێشکەشکردنی نزیکەی ٣٠ ھەزار ماسک بە ئیدارەی پارێزگای ھەولێر، ئەم یارمەتییە لە ئێستادا گرنگی خۆی ھەیە بۆ خەڵکی ھەولێر و ھەرێم کە لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا بڵاوبووەتەوە".
مەعروف ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا نزیکەی ١٨ ھەزار دەمامک و دەستکێشی پێشکەش بە پارێزگای کەرکووک کرد کە کاریگەری دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی، ئایدن مەعروف راشیگەیاند کە ئەم یارمەتیی و پاڵپشتییە لەم کاتەدا زۆر زۆر گرنگ بوو، ئێمەش وەک ھاووڵاتییەک و وەک نەتەوەی تورکمان زۆر سوپاسی گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەین".
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە عێراق گەیشتووەتە ٣٤٦ کەس کە لەو ژمارەیەدا ٢٩یان بەھۆی توشبوونیان ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن