کۆڤید- ١٩

توركيا.. ١٩٠ هەزار و ٣٩٠ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

- له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٤ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٠٩ هه‌زار و ٩٦٢ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.

Burcu Çalık Göçümlü  | 09.07.2020 - نوێکردنەوە : 10.07.2020
توركيا.. ١٩٠ هەزار و ٣٩٠ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٤ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٠٩ هه‌زار و ٩٦٢ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ٣٠٠ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكرده‌وه‌ كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٥٠ هەزار و ١٠٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، هەزار و ٢٤ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٨٧٩ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٨ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، سێ مليۆن و ٨٣٢ هەزار و ٦٢٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٠٩ هەزار و ٩٦٢ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ٣٠٠ حاڵه‌ت.

كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ١٧٩ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٩٩ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١٩٠ هەزار ٣٩٠ نەخۆش.

- "ئاراستەى هەڵكشانى ژمارەى نەخۆشەكانى ژێر چاودێرى چڕ خاوبووەتەوە".

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ئاراستەى هەڵكشانى ژمارەى نەخۆشەكانى ژێر چاودێرى چڕ خاوبووەتەوە. ژمارەى نەخۆشەكانى ژێر ئامێرى هەناسەدان حەوت نەخۆش كەمبووەتەوە. ژمارەى چاكبووەكان، دوو هێندەى ژمارەى حاڵەتە نوێكانى تووشبوونە. بە زيادبوونى پابەندبوون بە رێنماييەكانى دەمامك و دوورەپەرێزى، كەمبوونەوە بچووكەكان لە ژمارەى حاڵەتەکانى تووشبوون بەردەوام دەبێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن