ھەولێر.. یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام
- ئەم بۆنەیە لە مزگەوت و تەکیيە و شوێنە جیاجیاکان بەڕێوەدەچێت ولەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ پڕۆگرامێکی تایبەت بەبۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د. خ) لەسەر قەڵای ھەولێر سازکرابوو.

Arbil
هەولێر - AA
ساڵانە لە ١٢ی مانگی رەبیعولئەوەل و لە پێشوازی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد، دروودی خوای لێبێت، لەسەرتاسەری جیھانی ئیسلامی، رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولوود و مەڕاسیمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەڕێوەدەچێت و لەلایەن زۆرینەی دەوڵەتانیشەوە ئەو رۆژە دەکرێتە پشووی فەرمیی.
ئەم بۆنەیە لە مزگەوت و تەکیە و شوێنە جیاجیاکان بەڕێوەدەچێت ولەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ پڕۆگرامێکی تایبەت بەبۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د. خ) لەسەر قەڵای ھەولێر سازکرابوو.
پارێزگاری هەولێر فەرسەت سۆفی و بەرپرسانی دیکەی هەولێر بەشداری رێوڕەسمەکەیان کرد و پیرۆزباییان لە خەڵکی شارەکە دەکرد.
ھاوکات بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد دروودی خوای لەسەربێت، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمیی.
جێی ئاماژەیە، سەرەتای سەرھەڵدانی یادکردنەوە و بەڕێوەچوونی مەولودی پێغەمبەر بە فەرمی، وەک نەریتێکی موسڵمانانە و رێزلێنان لەپێغەمبەری خوا، دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی دەسەڵاتی حاکمی شاری ھەولێر، مزەفەرەددین گۆکبەری.