کۆرۆنا خواستی له‌سه‌ر جلوبەرگی کوردیی كه‌مكردووه‌ته‌وه
به‌هۆی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ،هاووڵاتییان جه‌ژنی نه‌ورۆزیان له ماڵه‌وه كرده‌وه ، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رگدرووه‌كان وه‌رزی نه‌ورۆز بێكاربوون و له جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن سه‌دا ٧٠ی بازاڕه‌كه‌یان دابه‌زیووه.

Arbil
هه‌ولێر - AA
ساڵانه له سێ وه‌رزدا هاووڵاتییان جلوبه‌رگی كوردی ده‌دروون، له جه‌ژنی نه‌ورۆز، له جه‌ژنی ره‌مه‌زان و له جه‌ژنی قورباندا، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، هاووڵاتییان جه‌ژنی نه‌ورۆزیان له ماڵه‌وه كرده‌وه و جگه له كردنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، هیچ رێوڕه‌سمێك ئه‌نجام نه‌درا، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رگدرووه‌كان وه‌رزی نه‌ورۆز بێكاربوون و هه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن سه‌دا ٧٠ی بازاڕه‌كه‌یان دابه‌زیووه.
به‌رگدروویه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه و هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵك ئاسووده نیيه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خراپی دۆخی خه‌ڵك هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ سستبوونی بازاڕ.
به‌رگدروو ئیبراهیم ئیسماعیل، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''جیاوازی ئەم جەژنە له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو زۆرە بەتایبەت لە رووی ئه‌وه‌ی كه پێش مانگی رەمەزان تووشی ئەم ڤایرۆسی كۆرۆنایه بووین کە ئه‌مه خوای گەورە تاقیکردینەوە، ئێستاش خەڵک ئاسووده نيیە و لەبەر ئەوەی دۆخی دارایی خەڵک خراپە، سەیری ھەر چینێکی کۆمەڵگا دەکەین، ئاسووده نین، پێشەوایەتی بەوە دەکرێت کە ھەموولایەک ئاسوودەبن، بۆیە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا نا راحەتن، تەمەننا دەکەین خوای گه‌وره ئەم جەژنە خۆشییەکی زۆرمان بە قسمەت بکات، ھەرچەندە نەبوونی ھەیە بەڵام با دڵەکانمان پڕ شادی بێت، ئومێدم وایە خوای گەورە بەختەوەرمان بکات''.
له‌باره‌ی وه‌رزه‌كانی درووینی جلوبه‌رگی كوردی، به‌رگدروو ئیبراهیم ئیسماعیل گوتی: ''ئێمە سێ وەرزمان ھەیە، وەرزی نەورۆز، وەرزی جەژنی رەمەزان و وەرزی جەژنی قوربان، مانگی نەورۆز تێپەڕی و قه‌ده‌عه‌ی هاتوچۆ راگه‌یاندرابوو، ئه‌گه‌رنا لەو مانگدا گەنجەکان زۆرتر و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گەشت و سەیران و جلی كوردی ده‌دروون، بەڵام له جه‌ژنی رەمەزان و قورباندا ھەموو چین و توێژێک سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رگدرووه، نرخی جلوبه‌رگی كوردی زۆر دابه‌زیووه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خراپی دۆخی دارایی هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "نرخ زۆر دابەزیووە، هه‌رچه‌نده دانانی نرخ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ئەو به‌رگدرووه چەنده گرنگی بە کارەکەی ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لە سەدا ٥٠ نرخەکان دابەزیووە''.
ئیبراهیم ئیسماعیل گوتیشی: ''سێ جۆر قوماشی باو هه‌یه كه ئه‌وانیش قوماشی چینی، ئێرانی و هیندییه، لەگەڵ داخستنی فڕۆکەخانەکان نرخەکان دابەزین، لەبەر ئەوەی پارە نيیە و به گشتی دۆخی دارایی خراپه، جگه له‌وه‌ش سه‌یر ده‌كه‌ین فەرمانبەر مووچەی وەرنەگرتووە و ئەمەش بووەتە ھۆکار کە ئەم بازاڕە بە رێژەی سەدا ٧٠ دابه‌زێت''.
به‌رگدروویه‌كی دیكه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كاتێكا ئێستا وه‌رزی درووینی جلوبه‌رگی كوردییه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو مانگ هاووڵاتییان له ماڵه‌وه‌بوون ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر دۆخی ئابووری هاووڵاتییان و به‌مهۆیه‌وه‌ش بازاڕ سست بووه.
به‌رگدروو دیار گەڵاڵی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ئەم جەژنە جیاوازییەکی زۆری ھەیە له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌كانی پێشووتر، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر ئابووری خەڵک ھەبوو، چونكه ماوەی دوو مانگ بەمھۆیەوە لەماڵەوە بووین و خەڵک ئەو پارەیەی کە ھەیبوو لەو دوومانگەدا خەرجی کردووە، ئێستاش کە ھاتووینەتەوە سەر بازاڕەکەمان، دۆخی خه‌ڵك خراپه و كاریگه‌ریی ته‌واوی كردووه‌ته سه‌ر بازاڕ''.
دیار گه‌ڵاڵی گوتیشی: ''ئێستا وەرزی درووینی جلوبه‌رگی كوردییه و كه‌چی خەڵکێکی زۆر جلوبەرگ نادرووێت، چونكه لە رووی ئابووری دیدی نادیارە ھەم لە عێراق و ھەم لە ھەرێمی کوردستانیش بۆیه‌ش رێژەی موشتەرییەکانمان سەدا ٧٠ تا سەدا ٨٠ دابەزیووە، وەک دەبینین کە بێکار دانیشتووین''.
له‌كاتی په‌لاماردانی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان، بازاڕی جلوبه‌رگی كوردی له ئێستا باشتر بوو، ئه‌مه گوته‌ی به‌رگدروویێكه كه به‌دیار درووینی جلوبه‌رگێكی كوردی دانیشتووه و نیگه‌رانه له دۆخی بازاڕ.
به‌رگدروو، ھەردی حوسێن له‌باره‌ی جیاوازی ئه‌م جه‌ژنه له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌كانی پێشووتر، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''بازاڕ کزبووە، ھۆکارەکەیشی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، پێنه‌دانی مووچەش کاریگەری لەسەر بازاڕ ھەیە، ئەمساڵ نەورۆز باشتر بوو، خەڵک مووچەی وەرگرتبوو، به‌ڵام بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان خه‌ڵك دۆخی دارایی خراپه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كزبوونی بازاڕ''.
هه‌ردی حوسێن گوتیشی: ''لە کاتی په‌لاماردانی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان، بازاڕ باشتر بوو لە ئێستادا، لەبەر ئەوەی خەڵک بە جلی کوردییەوە دەچووە بەرەی جەنگ، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێژەی سەدا ٨٠ بازاڕ دابەزیووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جاران لە دە رۆژی سه‌ره‌تای رەمەزان ئیتر نەماندەتوانی قوماش له ھیچ کەسێک وەرگرین و بەشەویش کارمان دەکرد بەڵام ئێستا وەک دەبینن بە درێژایی ئەم مانگە تەنیا دوو شەو ھاتینەوە بۆ دوکانەکەمان و ته‌واو بێكاربووین''.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌هۆی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاندووه و بڕیاره‌كه‌ش له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان جێبه‌جێ ده‌كرێت.