
موسڵ
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نەریمان یوسف کە خەڵکی موسڵە و ژنی ماڵەوەیە گوتی: "پێشتر نانمان لە فڕنی دەکڕی و خوانەکانیشمان لە ماڵەوە بە بەکارھێنانی غاز ئامادە دەکرد، بەڵام دوای سەرھەڵدانی ڕووداوەکان، کارەبا نەما و تەنھا غازمان بەکار دەھێنا، ئێستا ئەوەش دەست ناکەوێت یان زۆر گرانە. ئێمەش ناچارین ئەو پارە کەمەی ھەمانە زۆر بە ووریاییەوە بەکاربھێنین، بۆیە گەڕاوینەتەوە سەر شێوازی کۆن."
نەریمان گوتیشی لەبەر نەشارەزاییان لە بەکارھێنانی تەنور، ژنانی ماڵ لە موسڵ توشی ناڕەحەتی زۆر بوون و نانی تەنور لەڕووی ھەڵگرتنەوە باشترە لەچاو نانی فڕنی دا چونکە بۆ ماوەیەکی زیاتر واتا ٣ ھەفتە دەتوانرێت ھەڵگیرێت بێ ئەوەی تێک بچێت.
ئەو خانمە باسیشی لەوە کرد، کە بۆ ئامادەکردنی چا و خوانەکان گەڕاونەتەوە سەر نەریتە کۆنەکان. بۆ ئامادەکردنی خوانەکان ئەو سۆپا و فڕنە کۆنانە بەکار دەھێنین کە لە باخچەکاندایە و بە گاز ئیش دەکەن.
بەھۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەی کە ماوەی چەندین ڕۆژە لە عێراق بەردەوامە، چەکدارانی داعش و ھێزی ھەندێ لە ھۆزەکان دەستیان گرتووە بەسەر شاری موسڵ، کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی عێراقە و شاری تکریت کە ناوەندی پارێزگای سەلاحەددینە لەگەڵ چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبووندا.
بەپێی ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بوونەتەوە، دوای دەستبەسەرا گرتنی شاری موسڵ لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، بە فەرمانی حکومەتی ناوەندی ماوەی ٥ ڕۆژە کارەبا لە شارەکە بڕدراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن