وەرزی زستان لە شارەکانی باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا
- سەرماوسۆڵە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری و ئەردەخان لە ناوچەی ئانادۆڵوی رۆژهەڵات، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیان دروستکردووە.

Ardahan
ئەرزەڕۆم - AA
بەهۆی سەرماوسۆڵەوە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری و ئەردەخان سەهۆڵبەندان روویدا.
کەشوهەوای سارد لە ئەرزەڕۆم کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی شارەکە دروست کردووە. جامی ئۆتۆمبێل و شوێنکارەکان بە سەهۆڵ داپۆشراون و ئاوی شوێن دەستنوێژگرتنەکانی مزگەوتەکە بەستوویەتی.
رێگاوبانەکانی شارەکە بەستوویەتی و تیمەکانی گەورە شارەوانی شەقامەکانیان خوێڕێژ کرد.
- ئەردەخان
بەهۆی سەرماو سۆڵەوە لە پارێزگای ئەردەخان، جامی ئۆتۆمبێل و ماڵ و شوێن کارەکان بە سەهۆڵ داپۆشراون.
هەندێ لە هاووڵاتییان بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەو سەرما سەختە بە خێمە وبەتانی دایانپۆشین.
لە رووباری کورا و ناوچەکە، تەمێکی چڕ دروست بووە و درەختەکان چلورەیان گرت.
- قەرس
لە پارێزگای قەرس ئاوی دەریاچە، جۆگە و تاڤگەکان بەستوویەتی.
هاووڵاتییانی شارەکە دووچاری سەختی بوون لە کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان و هەندێک لە شۆفێران ئاگریان لەژێر تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکانیاندا کردەوە کە بەستبووی.
شۆفێرێک بە ناوی محەمەد عەلی، ئاماژەی بەوە کرد کە کەشوهەوا زۆر ساردە و گوتی: ''ئۆتۆمبێلەکانمان بەستوویانە. لەئێستادا پلەی گەرما ٢٠ پلە ژێر سفری سەدیە، ئۆتۆمبێلەکان کار ناکەن. بۆ تواندنەوەی سەهۆڵی ناو تانکی ئاگری لەژێردا دەکەینەوە''.
- ئاگری
لە پارێزگای ئاگری کە کەشوهەوایەکی سارد باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە، ئاوی سەر رووی رووباری موراد و چەمەکان بەستوویەتی.
لە رێگەی درۆنەوە دیمەنی جۆگەلە بەستووەکانی شارەکە وێنە گیرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن