وان.. پشکوتنی چرۆی داری بادەم (باهیڤ) دوورگەی ئاکدەماری رازاندوەتەوە
دوورگەی ئاکدەمار لە سنووری پارێزگای وان کە لەئێستادا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و پشکوتنی چرۆی دار بادەمدا، دیمەنێکی دڵرفێنی هەیە.

Van
وان-AA
دوورگەی ئاکدەمار کە یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی سەربە پارێزگای وان لەئێستادا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە.
ئەم دوورگەیە لە وەرزی زستاندا بە بەفر دادەپۆشرێت و لە وەرزی بەهاریشدا پشکوتنی چرۆی داری بادەم لە پاڵ رەنگی شینی دەریاچەی وان و ئاسمانی ساماڵدا دیمەنێکی سەرنجڕاکێش دروست دەکەن.
لەئێستاشدا کە دەستپێکی وەرزی بەهارە چرۆی دار بادەم دوورگەکەی رازاندوەتەوە و دیمەنێکی دڵڕفێنی وەرگرتووە، بەشێکی وێنەگران دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە پارێزگای وان دەتوانن بچنە دوورگەی ئاکدەمار و وێنەی ئەم دیمەنە بێهاوتایە بگرن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن