ژيان

وان.. باڵندە بریندارەکان لە پاش چارەسەر بە سروشت ئاشنا کرانەوە

- ئەو باڵندانەی لە دەریاچەی وان دەبنە ئامانجی راوچییەکان و لە سروشتدا بە برینداری دەدۆزرێنەوە، دوای ئەوەی لە ناوەندی پاراستن و چارەسەری ئاژەڵانی کێوی زانکۆی یوزونجویڵ چارەسەر دەکرێن، دەنێردرێنەوە بۆ سروشت.

Mesut Varol  | 20.04.2022 - نوێکردنەوە : 24.04.2022
وان.. باڵندە بریندارەکان لە پاش چارەسەر بە سروشت ئاشنا کرانەوە

وان - AA

ئەو باڵندانەی لە دەریاچەی وان دەبنە ئامانجی راوچییەکان و لە سروشتدا بە برینداری دەدۆزرێنەوە، دوای ئەوەی لە ناوەندی پاراستن و چارەسەری ئاژەڵانی کێوی زانکۆی یوزونجویڵ چارەسەر دەکرێن، دەنێردرێنەوە بۆ سروشت.

ئەو ئاژەڵە کێویانەی لە ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات لەلایەن راوچییانی ناهۆشیارەوە لێیان دەدرێت و پاشان لە ناوەندی پاراستن و چارەسەری ئاژەڵانی کێوی زانکۆی یوزونجویڵ دەخرێنە ژێر چارەسەرەوە، دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکانی ڤێرتێرنەرییەوە نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت، ژیانیان رزگار دەکرێت و دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.

ئەو ئاژەڵانە کە دەبنە ئامانجی راوچییەکان، بەهۆی هەلومەرجی سروشتەوە برینداردەبن یان نەخۆش دەکەون لە پاش چارەسەر سەرلەنوێ بە سروشت ئاشنا دەکرێنەوە.

ئەو باڵندە کێویانەی وەک رەشەداڵی ئەوراسیایی و بازی سوور و جۆرەکانی دیکەی کە لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ١٤مین ناوچەی پارکە نیشتمانییەکان و پاراستنی سروشت و هاووڵاتییانی بەهەستەوە براونەتە ناوەندەکە و چارەسەریان بۆ کراوە، لەلایەن بەرپرسانی شار و ناوەندەکەوە بە ژیانی سروشت ئاشنا کرانەوە.

بەڕێوەبەری ناوەندەکە پرۆفیسۆر د. لوقمان ئاسڵان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵانی کێوی دەهێندرێن بۆ ناوەندەکە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

د. لوقمان ئاسڵان باسی لەوەیش کرد کە ناوەندەکە بووەتە ناوەندێکی شیفا بۆ ئاژەڵانی کێوی و گوتی: ''ژمارەی ئەو ئاژەڵانەی دەهێندرێن بۆ ناوەندەکە بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت. لە دوای ئەم وەرزەوە بێچووی ئاژەڵەکان زۆر دەهێندرێن''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın