ژيان

هەولێر.. ھەڵمەتی داربەڕوو چاندن بەڕێوەچوو

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی و پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە ژینگە و زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە بەرزاییەکانی دارستانی کەسنەزان سەربە پارێزگای هەولێر ھەڵمەتی داربەڕوو چاندن بەڕێوەچوو.

Heman Hussein Yaseen  | 19.12.2019 - نوێکردنەوە : 20.12.2019
هەولێر.. ھەڵمەتی داربەڕوو چاندن بەڕێوەچوو

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی و پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی ژماریەکی دیکە لە بەرپرسانی ژینگە و ژینگە دۆستان، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە ژینگە و پەرەپێدان و جوانکردنی سیمای دارستان و زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە بەرزاییەکانی دارستانی کەسنەزان سەربە پارێزگای هەولێر ھەڵمەتی داربەڕوو چاندن بەڕێوەچوو.

پارێزگای ھەولێر بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵمەتی چاندنی داربەڕوو لە رێگای سەرۆکایەتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و سەرجەم دامەزراوەکان و رێکخراوەکانی ژینگە و ژینگە دۆستانی سنووری شاری ھەولێر ھەموو ھاوکاری و ئاسانکارییەکی خستووەتەڕوو.

بەرزاییەکانی دارستانی کەسنەزانی شاری هەولێر، وەک ناوچەیەکی گەشتیاریی، ساڵانە و بەتایبەتی لە وەرزی بەھار زۆرترین گەشتیاریی ناوخۆیی و دەرەکی رووی تێدەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın