ژيان

هەولێر.. بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێژی جەژنی قوربان لە زۆربەی مزگەوتەکان ئەنجام نەدرا

بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان، نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان ئەنجام نەدرا و لە ھەندێک شوێن ھاووڵاتییان یان لە دەرەوەی مزگەوتەکان نوێژی جەژنیان ئەنجامدا و یان لە دەرگای پشتەوەی مزگەتەکانەوە چوونە ژوورەوە.

Heman Hussein Yaseen  | 31.07.2020 - نوێکردنەوە : 05.08.2020
هەولێر.. بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێژی جەژنی قوربان لە زۆربەی مزگەوتەکان ئەنجام نەدرا

Arbil

هه‌ولێر - AA

لە چەند مزگەوتێکی شاری هەولێر نوێژی جەژنی قوربان ئەنجام درا و موسڵمانان بە نوێژی و نزا و قوڕئان خوێندنەوە جەژنەکەیان پیرۆز کرد

بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ھەرێم چەند رێکارێکیان گرتەبەر و لەوانەش داخستنی ھەموو ئەو شوێنانەی کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و، مزگەوتەکانیش یەکێک لەو شوێنانە بوو.

بەم ھۆیەوە، ئەمڕۆ ھەینی، نوێژی جەژنی قوربان ئەنجام نەدرا و دوێنێش بەڕێوەبەری ئیرشاد لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان، شێخ ئیبراھیم بەرزنجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە بەھۆی رێکارە تەندروستییەکان نوێژی جەژن ئەنجام نادرێت و داوای لە مامۆستایانی ئایینی کرد پابەندی رێنماییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بن، بەڵام لە ھەندێک شوێن ھاووڵاتییان لە دەرەوەی مزگەوتەکان نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.


ساڵانە نوێژی جەژنەکانی رەمەزان و قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەکتر دەکەن و لەناویشیاندا کۆمەڵێک ھاووڵاتییان لە ئاوارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش بەشداری رێورەسمەکە دەکەن و دوای نوێژیش موسڵمانان گەردن ئازایی لە یەکتر دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان، نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان ئەنجام نەدرا و لە ھەندێک شوێن ھاووڵاتییان لە دەرەوەی مزگەوتەکان نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın